له هه‌رێمی كوردستان زانكۆیه‌ك ده‌ست به خوێندن ده‌كاته‌وه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه تا ئێسته‌یش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیارێكى له‌وباره‌یه‌وه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
ڕۆژی دووشه‌م 14ی حوزه‌یرانی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئایار، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، به‌میكانیزمێكی گونجاوه‌وه و له ڕۆژی دووشه‌م 31ی ئایاری داهاتووه‌وه ده‌ست به خوێندن و ده‌وام ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ئاشكرای كردووه، ڕۆژی دووشه‌م 14ی حوزه‌یرانی داهاتوو تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵ ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و ڕۆژی چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووزیش ده‌وام كۆتایی پێ دێت.
زیاتر هاتووه، "ئه‌و وانه و مادانه‌ی قوتابیان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌ریانگرتووه، بۆ پێدانی زانیاری بووه و بۆ تاقیكردنه‌وه هه‌ژمار ناكرێن و داوا نه‌كراوه بۆ تاقیكردنه‌وه، ته‌نیا ئه‌و وانانه هه‌ژمار كراون كه تا پێش كه‌ره‌نتینی گشتی واتا تا 25ی شوباتی شوباتی ڕابردوو خوێنراون."
به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، له كۆتایی مانگی شوباته‌وه خوێندن له هه‌رێمی كوردستان وه‌ستاوه، تا ئێسته‌یش له زۆر له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان خوێندن به شێوه‌ی ئۆنلاین به‌رده‌وامی هه‌یه.