له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی تر ده‌ستی پێ كرد كه فرۆشتنی موڵكی ئه‌و سه‌رمایه‌دار و خاوه‌ن قه‌رزانه‌یه كه قه‌رزه‌كان بۆ حكوومه‌ت ناگه‌ڕێننه‌وه.
وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی له كۆی 800 ملیار دیناری وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان، 700 ملیار دیناریان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه و تا ئێسته ئاماده‌یش نین بیگه‌ڕێننه‌وه. ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له لیژنه‌ی یاسایی رای گه‌یاند، به‌پێی یاسا خاوه‌ندارییه‌كی موڵكی ئه‌و خاوه‌ن قه‌رزانه ده‌خرێته سه‌ر حكوومه‌ت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 12ی ئایار، خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به قۆناغێكی تری جێبه‌جێكردنی چاكسازی كرد.
به‌پێى چاكسازى حكوومه‌ت موڵكى خاوه‌ن قه‌رزه‌كان ده‌فرۆشێ
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئێسته حكوومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسا ده‌توانێ موڵكی خاوه‌ن قه‌رزه‌كان بكاته موڵكی خۆی و بیفرۆشی" ئێسته ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ستی پێ كردووه".
باسی له‌وه‌یش كرد كه پێویسته خاوه‌ن قه‌رزه‌كان قه‌رزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه، چونكه بڕێكی زۆره و هیچ لێخۆشبوونێكی تێدا نییه.
كه‌واته به‌پێی لێدوانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بێت حكوومه‌ت له ئێسته‌وه ده‌توانێ موڵكه‌كان به‌پێی یاسا بكاته موڵكی خۆی. بۆ نمونه كۆمپانیای نالیا له 2010دا بڕی 20 ملیار دیناری له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه، ته‌واوی پاره‌كه‌ی به‌كار هێناوه كه ڕێژه‌ی سوودی بانكی 7.5% بووه. كۆمپانیای نالیا له‌لایه‌ن شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نداریه‌تی ده‌كرێت، پێنج ساڵ و نیو ماوه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ی بۆ درێژ كراوه‌ته‌وه.
شاسوار عه‌بدولواحید هه‌ریه‌ك له گوندی ئه‌ڵمانی یه‌ك و دوو، 131 شوقه و دوو باڵه‌خانه‌ی له ره‌هن داناوه، 25 ملیار و 272 ملیۆن دینار كۆی پاره‌ی موڵكه‌كانه. سوودی بانكی وه‌رگیراو پێنج ملیار و 513 ملیۆن و 598 هه‌زار و 150 دیناره.
كه‌واته حكوومه‌ت مافی یاسایی هه‌یه كه هه‌موو موڵكه‌كانی شاسوار و هه‌ر خاوه‌ن قه‌رزێكی تر بفرۆشێته‌وه به‌پێی یاسا.