به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا ئاشكرای كرد، كه زۆرێك له هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان نابن و ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، به‌هۆی ناپابه‌ندیه‌تی به ڕێنمایییه‌كان و ماچكردنی یه‌كتر، هه‌شت كه‌س له به‌غدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
جاسب حجامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌رتی ته‌ندروستی
كه‌رخ له به‌غدا ئاشكرای كرد، كه تووشبووێكی كۆرۆنا كه ژنێك بووه، ماڵی پووره‌كه‌ی سه‌ردانیان كردووه و هه‌رچه‌نده برای نه‌خۆشه‌كه هۆشداری پێداون كه سه‌ردانی نه‌كه‌ن و ئه‌و له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه‌یه، به‌ڵام ماڵی پووره‌كه‌ی سه‌ردانیان كردووه و یه‌كتریان ماچ كردووه و دانیشتوون و خواردنیان به یه‌كه‌وه خواردووه.
خه‌ڵكی پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان نابن و ماچی تووشبووێكیان كردووه و سه‌رجه‌می خێزانه‌كه تووشی ڤایرۆس بوون
زیاتر گوتی، دوای ڕۆیشتنه‌وه‌یان ماڵی پووره‌كه‌ی كه ژماره‌یان هه‌شت كه‌س بووه، پاش ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر هه‌شتیان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئێسته‌یش خراونه‌ته ژێر چاودێری ته‌ندروستی و كه‌ره‌نتینه‌ی ته‌واوه‌وه.
حجامی ئاماژه‌ی داوه، كه له نێو ئه‌و هه‌شت تووشبووه كه سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی یه‌ك ماڵباتن سێیانیان منداڵن و دۆخی ته‌ندروستیان زۆر خراپ نییه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ ئه‌وان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و ڕێوشوێنی توندیان له به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر.
ئێسته زیاتر له دوو هه‌زار و 913 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه 112 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و هه‌زار و 903 كه‌سیش به ته‌واوی چاكبوونه‌ته‌وه.