نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕاپۆرتی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی دۆخی عێراق ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ترین گرفت و كێشه‌یه له‌به‌رده‌م ئێسته و داهاتووی عێراق.
جینین
بلاسخارت له ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ی به دۆخی سیاسی و ئابووری و پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دۆسیه‌ی بێسه‌روشوێنانی كوێت داوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش پرسی په‌تای كۆرۆنا و خۆپێشاندانه‌كان و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق له نێو ڕاپۆرته‌كه‌ی دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه سیسته‌می ته‌ندروستی عێراق له هه‌ره‌س و داڕمانێكی گه‌وره‌دایه به‌رانبه‌ر به په‌تای كۆرۆنا و پێویستی به كۆمه‌كی به په‌له هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی خه‌ڵك له‌و په‌تا ترسناكه ڕزگار بكرێت.
بێكاری و هه‌ژاره‌ی له عێراق له په‌ره‌سه‌ندندایه
هاوشێوه‌ی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و نێرده‌كانی تری ڕێكخراوه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووپات له‌وه ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێویسته ئاگربه‌ست له هه‌موو لایه‌كه‌وه ڕابگه‌یه‌نرێت، له ڕووی سه‌ربازی و سیاسییه‌وه، به دڵنیاییه‌وه حزبایه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و حزبی به‌رانبه‌ر به پرسی كۆمه‌ڵگه و گه‌لانی ناوچه‌كه بووه‌ته گه‌وره‌ترین كۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌لی عێراق و پێكهاته‌كانی و له هه‌موو ته‌نگژه‌كانی تر مه‌ترسیدارتره.
ئه‌وه‌یش ڕوونكراوه‌ته‌وه كه ئابووری عێراق ئه‌مساڵ به ڕێژه‌ی 9.7 ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات و ڕێژه‌ی هه‌ژاریش بۆ 40%ی كۆمه‌ڵگه به‌رز ده‌بێته‌وه و بێكاری به ته‌واوی په‌ره ده‌ستێنێت، ئێسته له هه‌موو كاتێك گرنگتره كه جه‌نگی گه‌نده‌ڵی له وڵاته‌كه به كرده‌یی ڕاگه‌یه‌نرێت، چونكه سه‌رچاوه‌ی گرفت و كێشه‌كانی خه‌ڵكه‌كه گه‌نده‌ڵییه، گه‌وره‌ترین كه‌لێن و بۆشایی له سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی وڵاته‌كه دروستكردووه.