له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا رای ده‌گه‌یه‌نێت، له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكین و چاوه‌ڕێی پێكهێنانی ته‌واوی كابینه‌ی مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 13ی ئایار، فارس عیسا نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا به "وشه"ی راگه‌یاند، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا زۆر له رێككه‌وتنی كۆتایی نزیكن و له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا.
حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێك بكه‌وێت به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
روونی كرده‌وه، دواكه‌وتنی رێككه‌وتنی هه‌ردوو حكوومه‌ت پێوه‌ندیی به كابینه‌ی كازمی هه‌یه كه تا ئێسته ته‌واو نه‌بووه، بۆیه وه‌ك پره‌نسیپ رێككه‌وتووین.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی رێككه‌وتنه‌كان عیسا ئاماژه‌ی به‌وه دا، بابه‌تی نه‌وت و شایسته داراییه‌كانی هاووڵاتییانی كوردستان، سه‌ره‌كیترین بابه‌تن كه دیالۆگیان له‌سه‌ر ده‌كرێت. هه‌روه‌ها پێوه‌ندیی به‌رده‌وامیش هه‌یه و ئاماژه‌ی باشیش هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، حكوومه‌تی عێراق ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم رێك بكه‌وێت، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، چونكه نایه‌وێ به‌پێدانی مووچه‌ی فه‌رانبه‌رانی هه‌رێم، كاریگه‌ری بكاته سه‌ر مووچه‌خۆرانی خۆی.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه دوێنێ مسته‌فا كازمی ره‌زامه‌ندیی بۆ وه‌رگرتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی ده‌ربڕیوه، بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگژه‌ی دارایی رزگاری بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و كۆرۆنا و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تر، وایان كردووه قه‌باره‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی عێراق %70 تێپه‌ڕێنێت.