تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌وه ده‌رچوون ته‌نیا لاوه‌كی بن، به‌ڵكو به‌شێكی گرینگی زۆربه‌ی كایه‌كانی ژیانن و خه‌ریكه وای لێ دێت، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا، به‌بێ ئه‌م تۆڕانه ته‌نانه‌ت بازرگان‌یش نه‌كرێ، له‌كاتێكدا سه‌ره‌تا ته‌نیا وه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی دانرابوون. توێژه‌ران به‌رده‌وام زانیاریی له‌سه‌ر قازانج و زیانی تۆڕه‌كان نوێ ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی كارنیجی میلۆن و كانساسی ئهمهریكیدا هاتووه، بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی كه‌سی تاكه‌كان له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاستی خێزان دروست ده‌كات و ئاماره‌كان ده‌یسه‌لمێنن هۆكارێكی تێكچوونی پێوه‌ندیی هاوسه‌رانه. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ نموونه فه‌یسبووك، له جیاتی ئه‌وه‌ی تۆڕێكی پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت وه‌ك چۆن مارك زۆكربێرگ خاوه‌نی تۆڕه‌كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، بووه‌ته هۆی "په‌رته‌وازه‌كردنی ڕیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی" وه‌ك چامس بالمیتیبی جێگری سه‌رۆكی به‌شی زیادكردنی گه‌شه‌ی به‌كارهێنانی پێشووی فه‌یسبووك ئاماژه‌ی پێ كردووه.
ئەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کردووە بە دوژمنی هاوسەرگیری بریتییە لە بڵاوکردنەوەی زۆرترین زانیاریی کەسی کە بەلای ژنانەوە ئەوە تایبەتمەندیی خێزانییە و نابێ بڵاو ببنەوە.
وه‌ك خۆی ده‌ڵێ، ڕێ به منداڵه‌كانی نادات به‌شداری له فه‌یسبووك بكه‌ن، چونكه نایه‌وێ ببنه كۆیله‌ی ئه‌و گرێبه‌سته كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ماده‌ی "دوبامین" له‌سه‌ر مێشك. ئه‌مه یه‌كه‌م به‌رپرسی ئه‌و تۆڕه نییه كه ڕه‌خنه‌بارانی ده‌كات، پێشتر سین پاركه‌ر یه‌كه‌م سه‌رۆكی فه‌یسبووك گوتبووی: ئه‌م تۆڕه بووه‌ته هۆی گۆڕانی پێوه‌ندیمان به كۆمه‌ڵگه‌وه، پێوه‌ندی خه‌ڵك به یه‌كتره‌وه، خوا خۆی ده‌زانێ چی به‌سه‌ر مێشكی منداڵان ده‌هێنێ.
توێژینه‌وه‌ی دوو زانكۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تێكه‌ڵبوونی دنیای دیجیتاڵی و دنیای ڕاستی، پێوه‌ندیی سۆزداری له نێوان هاوسه‌راندا تێك داوه و ناویان ناوه مۆته‌كه‌ی ئۆن لاین و به یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كانی تێكچوونی شیرازه‌ی نێوان ژن و مێرد هه‌ژمار ده‌كرێ، به تایبه‌تی له ڕوانگه‌ی نه‌مانی ڕۆمانسییه‌ت و گۆڕینه‌وه‌ی به هاوڕێیه‌تی.
گرفتی گه‌وره لێره‌دا، ڕازینه‌بوونی ژنه به‌و هه‌موو زانیارییه كه‌سییه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زۆرترین هاوڕێی ئۆنلایندا ده‌یگۆڕێته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و پێی وایه ته‌واوی ئه‌و زانیارییانه تایبه‌تن و ده‌بوو هه‌ر ئه‌و بیزانێت، بۆیه دوای ماوه‌یه‌ك بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، ته‌نانه‌ت پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، ئێسته هاوڕێی ئۆنلاین، باشتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی شاره‌زان و خۆی به ته‌واوی بووه‌ته پاشكۆ، ئه‌م پاشكۆبوونهیش هه‌رگیز له‌لایه‌ن ژنانه‌وه جێی قه‌بووڵ نییه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی فه‌یسبووك ده‌ڵێ، به‌لای ئه‌وانه‌ی تۆڕه‌كه باش ناناسن و به‌لای خۆشیانه‌وه، سه‌رچاوه‌ی خۆشییه‌كی كاتییه له بوارێكی گرنگدا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كۆمه‌ڵگه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ده‌بێ بیرمان نه‌چێ، خراپ به‌كارهێنانی فه‌یسبووك و دژایه‌تیی به‌رانبه‌ر زۆر به ئاسانی له‌م تۆڕه‌دا ده‌كرێ، وه‌ك چۆن لیژنه‌ی به‌ریتانی بۆ پێوه‌ری ژیانی گشتی ئاماژه‌یان پێ كردووه و له دوایین ڕاپۆرتی خۆیاندا خستوویانه‌ته ڕوو. خۆی ئه‌م ئاماژه زه‌قانه، به‌هێزترین زه‌نگی هۆشیاركردنه‌وه‌ن له بواری میدیای كۆمه‌ڵایه‌تی به گشتی. له راپۆرته‌كه‌دا داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌كات پشتیوانی پڕۆژه‌یاسایه‌ك بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارییه‌تیی یاسایی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توند بكات.
فه‌یسبووك و گووگڵ، ته‌واوی ئه‌و قازانجه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان ده‌كه‌وێ، له ئێرله‌ندا هه‌ڵی ده‌گرن، چونكه له‌وێ ڕێژه‌ی باجدان كه‌مترینه، بۆیه زۆرینه وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌یانه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و باجدانهشدا بگرن و بیگه‌یه‌ننه 10.1٪ و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ زیاتریش بێت.
پسپۆڕانی دوو زانكۆكه، له ئه‌نجامی پێنج توێژینه‌وه‌ی جیاوازدا ده‌ڵێن، پیاوان به‌وه ده‌توانن خۆیان له‌و ساردبوونه‌وه ڕۆمانسییه ڕزگار بكه‌ن كه هاوسه‌رانیان تووشی ده‌بێ، ئه‌ویش به بهشداریپێكردنیانه له هه‌موو ئه‌و لیستی هاوڕێیه‌تییانه‌ی له تۆڕه‌كان دروستیان كردووه، واته له هه‌ر تۆڕێك: فه‌یسبووك، ئینستاگرام، توویته‌ر و ئه‌وانی تر، با هاوسه‌ره‌كانیشیان هاوڕێیان بن و هیچ زانیارییه‌كی شاره‌وه‌ی بۆ ئه‌وان تێدا نه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی متمانه بگه‌ڕێته‌وه. خانمان له گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌دا، ده‌توانن لایه‌نی سۆزداریش بگه‌ڕێننه‌وه.