نوێنه‌ری لایه‌نه‌كان و چاودێران له‌و بڕوایه‌دان مامه‌ڵه و گفتوگۆی حزبه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كارێكه نابێ قبووڵ بكرێ و دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی شه‌رعی و نوێنه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستانه و ته‌نیا حكوومه‌ت ده‌توانێ به ناوی خه‌ڵكی كوردستان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات.
شاخه‌وان ره‌ووف به‌گ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی گۆڕان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری شه‌رعی خه‌ڵكی كوردستانه و وه‌كوو حكوومه‌تێكی شه‌رعی نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌رپرسی مووچه و بودجه و كێشه‌كانی تر له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
زیاتر گوتی، ئێمه پێشتریش داوامان كردووه تیمی تایبه‌ت به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا له ته‌واوی لایه‌نه‌كان پێك بهێنرێت، ئه‌و هه‌نگاوه‌یش بۆ ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌ت به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ حزبه‌كانه‌وه‌یش هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بنێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێویسته یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌كان و یه‌ك تیمی حكوومه‌ت له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان به وردی كاری له‌سه‌ر بكرێ، چونكه ئه‌مه له‌م قۆناغه‌دا گرنگ و پێویسته.
هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا وه‌ك كارتی فشار بۆ لایه‌نی تر به‌كاربهێنن
ئارام محه‌مه‌د چاودێری سیاسی له گه‌رمیان له‌وباره‌وه گوتی، هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا وه‌ك كارتی فشار بۆ لایه‌نی تر به‌كاربهێنن، یان دۆخه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ ده‌سكه‌وتی سیاسی و به ته‌نیا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مه‌یش پێشهاتێكی خراپه.
ئاریان عه‌لی هاووڵاتییه‌كی گه‌رمیان به "وشه"ی گوت، به گوێره‌ی هه‌ڵوێستی میدیایی هه‌ندێ لایه‌ن بێت، ده‌یانه‌وێ وه‌كوو حزب مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مه‌یش كارێكی خراپه و نابێ قبووڵ بكرێت.
جه‌وهه‌ر شوكر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستانیش بۆ "وشه" دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌ر په‌رته‌وازه‌یی و گرژییه‌ك له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان زیان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته هه‌مووان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كه حكوومه‌تێكی شه‌رعییه و ده‌سه‌ڵاتی له گه‌ل وه‌رگرتووه و ده‌بێ هه‌مووان به یه‌ك تیم پشتیوانی حكوومه‌ت بن، تا كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی