ماڵپه‌ڕی مۆنیتۆری ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌نكه‌ره به ته‌واوی له پاریس و واشنتن تووڕه‌یه، به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی كورد له سووریا و هه‌وڵه‌كانیشی بۆ تێكدان و له‌باربردنی ئه‌و دانوستاندنانه چڕ كردووه‌ته‌وه.
مۆنیتۆر ئاماژه‌ی به هه‌وڵه‌كانی توركیا و بێزارییه‌كانی ئه‌و وڵاته دژ به پرۆسی دانوستاندنی ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده كردووه و نووسیویه‌تی، كه توركیا هه‌ست به بێ ئومێدی ده‌كات، له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازی و هه‌وڵانه‌ی بۆ داگیركردنی ناوچه‌كانی باكوری سووریا هاوێشتی، كه‌چی ئێسته ئه‌مه‌ریكا و فڕه‌نسا كار بۆ یه‌كخستن و ڕێكخستن و به‌هێزكردنی كورد له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، كه توركیا هه‌وڵه‌كانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ، تا واشنتن له‌م هه‌نگاوه پاشگه‌ز بكاته‌وه و ئه‌مه‌ریكا كار نه‌كات بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی كورد له سووریا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی شكستیان خواردووه و هیچ ئه‌نجامێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌وڵه‌كانی بۆ په‌شیمانكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا شكستی هێناوه
پرسی هه‌وڵدان بۆ هه‌ره‌سهێنانی دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی كورد و ئه‌م كاره‌ی پاریس و واشنتن هه‌ر حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره و سیاسییه‌كانی تووڕه نه‌كردووه، به‌ڵكوو میدیای توركیایش به چڕی كار له دژی ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن و به پیلانگێڕی دژ به توركیا ناوی ده‌به‌ن.
جێی باسه ماوه‌یه‌كه به ده‌سپێشخه‌ری پاریس و واشنتن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" و په‌یه‌ده خه‌ریكی گفتوگۆ و دانوستاندنن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتێكی هاوبه‌ش له ڕۆژئاوای كوردستان و دانوستاندنه‌كان هه‌نگاوی باشیان بڕیوه و هیوای زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه كه ئه‌مجاره ناكۆكییه سیاسییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆتاییان پێ ده‌هێنرێت.