ئه‌مشه‌و كه‌سانی نه‌ناس ئاگریان له ده‌غلودانی گوندێكی كوردنشینی سنووری شاره‌دێی جه‌باره‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین به‌ردا و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانیش زیانی یه‌كجار زۆر به جووتیاره‌كان كه‌وتووه و ئاگره‌كه‌یش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
نیهاد محه‌مه‌د گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مشه‌و كه ده‌كاته شه‌وی چوارشه‌م له‌سه‌ر پێنجشه‌م، ئاگر له پاوان و ده‌غلودانی سنووری گوندی زه‌رداوی سه‌ر به شاره‌دێی جه‌باره‌ی سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قین به‌ردرا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له پشتی ئه‌و كاره‌وه‌ن و ئه‌وان ئاگریان له پووش و پاوانی سنووری گونده‌كه به‌رداوه.
مه‌حموود شوكر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌دێی جه‌باره بۆ "وشه" گوتی، ئاگرێكی گه‌وره له ده‌غلودانی جووتیارانی گونده‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و زیانه‌كانیشی یه‌كجار زۆرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوندێكی كوردنشینه و یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ی كه قوربانی ده‌ستی شاڵاوی ئه‌نفال بوون، بۆیه داوای فریاكه‌وتنمان له ئاگركوژێنه‌وه‌ی شارۆكه‌ی كفری كردووه تا بگه‌نه ناوچه‌كه و هاوكاربن له كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، چونكه تا ئێسته كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و له ته‌شه‌نه‌كردندایه.
تا ئێسته ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و داواكراوه ئاگركوژێنه‌وه‌ی كفری به‌هانایانه‌وه بچن
ماوه‌یه‌كه سووتاندنی ده‌غلودانی جووتیاران له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان بووه به دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه و زۆرێك له به‌رپرسانی ناوچه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تیرۆریستان له پشتی ئه‌م كاره‌وه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كان نه‌توانن به‌رووبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی به‌رهه‌م بهێنن و هه‌ر له ده‌ره‌وه هاورده‌ی بكه‌ن.
گه‌رمیان/سه‌بری هۆرینی.