باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی ھه‌ولێر كه گه‌وره‌ترین باخچه‌ی ئاژه‌ڵانه له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ھه‌موو وڵاتانی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دەکەوێتە سەرەتای شارەدێی کەسنەزان لە دەروازەی هەولێر، سبه‌ی به شێوه‌ی تاقیكردنه‌وه به‌ڕووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی له ڕۆژھه‌ڵاتی شاری ھه‌ولێر دروست كراوه، ئه‌م زه‌وییه به‌سه‌ر به‌شی ئاژه‌ڵی ده‌ریایی، باڵنده، ئاژه‌ڵی كێوی و ئاژه‌ڵی ماڵی دابه‌ش بووه، هه‌روه‌ها له به‌شێكی تری باخچه‌كه‌دا ئاژه‌ڵه‌كان سه‌ربه‌خۆ كراون و گه‌شتیاران به ئۆتۆمبێل سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش سیمایه‌كی تایبه‌ت به باخچه‌كه به‌خشراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئایار، هێرش خۆشناو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خاوه‌نی پڕۆژه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند: سبه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی تێست ده‌كرێته‌وه، واته كردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی نییه و ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌یه.
سبەی هەینی 15ی ئایار سەعات نۆ دەکرێتەوە
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ڕوونی كرده‌وه، ئێمه له‌مێژه ئاماده‌ین ده‌رگای باخچه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه، ویستبوومان 10ی ئادار به ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بیكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كاره‌كه‌مان دواخست، بۆیه سبه‌ی له سه‌عات نۆی به‌یانییه‌وه ده‌روازه‌كه‌ی به ڕووی گه‌شتیاراندا ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی نرخی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو باخچه‌كه، هێرش به "وشه"ی گوت: سێ جۆر بلیتمان ئاماده كردووه، بلیتی ئاسایی كه بۆ هه‌ر كه‌سێك به پێنج هه‌زار دیناره، بلیتی گه‌ڕان به‌ناو ئاژه‌ڵه سه‌ربه‌خۆكان به ئۆتۆمبێل بۆ هه‌ر خێزانێك 20 هه‌زار دیناره، هه‌روه‌ها بلیتی جۆری سێیه‌م كه بلیتی VIPی پێ ده‌گوترێت بۆ هه‌ر خێزانێكی پێنج كه‌سی 50 هه‌زاره، به‌ڵام ئه‌م بلیته خزمه‌تگوزاریی چوونه ژووره‌وه به ئۆتۆمبێل، هه‌ندێك له یارییه‌كان به‌خۆڕایی، سه‌ردانی به‌شه جیاوازه‌كانی ناو باخچه و چه‌ند شتێكی تر له‌خۆ ده‌گرێت.
چوونەژوورەوە بۆ پێشمەرگە و خانەوادەکانیان بەخۆڕاییە
ڕوونی كرده‌وه، چوونه ژووره‌وه بۆ منداڵی خوار ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵ، خێزانی شه‌هیدان، لەگەڵ پێشمەرگە و خانەوادەکانیان به‌خۆڕاییه و هیچ پاره‌یان لێ وه‌رناگیرێت.
خاوه‌نی پڕۆژه‌ی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌باره‌ی نرخی چوونه ژووره‌وه بۆ قوتابیان گوتی: قوتابیانی قوتابخانه حكوومییه‌كان ده‌توانن به‌خۆڕایی بڕۆنه ژووره‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌توانن هاتوچۆ دابین بكه‌ن، ئێمه به پاس ده‌چین به شوێنیان‌دا و ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ قوتابخانه‌ش، قوتابخانه تایبه‌ته‌كانیش داشكانی تایبه‌تیان له نرخی بلیتی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ده‌كرێت.