به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر، چاكبوونه‌وه‌ی دوو تووشبووی تری كۆرۆنای راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 14ی ئایار، د.دلۆڤان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، ماره‌ی چاكبووه‌وانی كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشته 202 كه‌س.
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ دوو نه‌خۆشی تووشبوو به ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بووه‌ته‌وه.
هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام بن له خۆپارێزی
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی هه‌ولێر به پێویستی زانی، هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر به‌رده‌وام بن له خۆپارێزی و جێبه‌جێكردنی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان.
له هه‌رێمی كوردستان 392 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه پێنج كه‌س مردوون و 377 كه‌سیش چاره‌سه‌ر كراون.