له ناوچه كوردستانییه‌كانی سنووری دیاله و سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ركووك، شه‌پۆلی سوتانی زه‌وی جووتیارانی كورد له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش به‌رده‌امه.
لویس حزر، قایمقامی شارۆكه‌ی داقوق، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و تا به‌ربه‌یان له سنووری شارۆكه‌ی داقوق، زه‌وی جووتیارانی كورد له گوندی زنقه‌ر و عه‌لی سه‌رای ئاگری لێ به‌ردرا.
زیاتر گوتى، به‌و هۆیه‌وه زه‌وییه‌كی زۆری جووتیاران سوتاوه كه مه‌زه‌نده‌ی زیاتر له پێنج دۆنم ده‌كه‌ین.
هاوكات شه‌وی ڕابردوو تا به‌ربه‌یان ئاگر له زه‌وی جووتیارانی كوردی سنووری شارۆكه‌ی دوبزیش به‌ردرا.
جه‌واد محه‌مه‌د، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دووبزی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تا به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15ی ئایار، دووكه‌ڵی سوتانی ئاگری ده‌غڵ و دانی جووتیارانی كورد له گونده‌كانی قوشقایه و قوتان به‌رز بووه‌ته‌وه و جووتیاران زاتی ئه‌وه‌یا نه‌كرد له ترسی ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌و ئاگرانه خامۆش بكه‌ن و زه‌وییه‌كی زۆری هاووڵاتییان سوتان كه ده‌غڵو و دان بووه.
هاوكات شه‌وی ڕابردوو له سنووری خانه‌قین داعش په‌لاماری گوندێكی كوردنشینیدا و قوربانی لێكه‌وته‌وه.
دیار شه‌وكه‌وت، به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئاكامی هێرشی تیۆریستانی داعش له گوندی موباره‌كی سنووری خانه‌قین، دوو هاووڵاتیی كورد برینداربوون، دواتر هاووڵاتییه‌كیان به‌ناوی ئه‌سعه‌د نیعمه‌ت شه‌هید بوو به‌هۆی پێكانی به گوله‌ی قه‌ناس.
هاوكات هه‌ر شه‌وی ڕابردوو له سنووری خانه‌قین بۆمبێك به میلشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌قیه‌وه و چه‌كدارێكی حه‌شد كوژرا یه‌كێكی تریش برینداربوو.
گه‌رمیان/ سه‌بری هرێنی