سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشكراى ده‌كات كه لیژنەکەیان داوای کردووە بە زووترین کات پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە.
ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كان نه‌توانن به‌رووبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی به‌رهه‌م بهێنن
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى ئایار، جوان ڕۆژبه‌یانى سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕاى گه‌یاندووه، "بەپێی مادەی 66 بڕگەی یەکەمی پێڕەوی ناوخۆی پەرلەمان وەك لیژنەی ناوچە کوردستانییەکان کە 11 ئەندامین و داوامان کردووە و بە نووسراو ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کردووە کە بە زووترین کات دانیشتنێکی پەرلەمان لەسەر هەڕەشە یەك بە دوای یەکەکانی داعش و سووتاندنی دەغڵودانی جووتیارانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕێك بخرێت".
ئاماژەی کردووە، "لیژنەکەمان داوایان کردووە لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیرە پێوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی دانوستاندکاری هەولێر و بەغدا ئامادە بن."
نووسیویه‌تى، "ئەوە بابەتێکە کە باسی خەمی خەڵکانی کوردستانیانمانە لە ناوچە کوردستانییەکان ناکرێت لەبەر ململانێی سیاسی دوا بخرێت".
ماوه‌یه‌كه سووتاندنی ده‌غلودانی جووتیاران له ناوچه كوردستانییه داگیركراوه‌كان بووه به دیارده‌یه‌كی ڕۆژانه و زۆرێك له به‌رپرسانی ناوچه‌كه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تیرۆریستان له پشتی ئه‌م كاره‌وه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیش له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له پشته‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كان نه‌توانن به‌رووبوومی كشتوكاڵی خۆماڵی به‌رهه‌م بهێنن و هه‌ر له ده‌ره‌وه هاورده‌ی بكه‌ن.