وه‌زیری دارایی عێراق ئاشكرای كرد، مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مانه‌تێكه له‌سه‌ر شانی ئێمه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابینه هۆی برسیكردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان له هه‌رێمی كوردستان.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری دارایی عێراق له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه مووچه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان له كوردستان ئه‌مانه‌تێكه له گه‌ردنی ئێمه و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابینه هۆكار بۆ برسیكردنی خه‌ڵكه‌كه‌مان له كوردستان.
هاوكات وه‌زیری دارایی عێراق ئاماژه‌ی داوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موساوه‌مه له‌سه‌ر پاككردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ناكات، له‌و لیژنانه‌ی كه له‌لایه‌ن حزبه گه‌نده‌ڵه‌كانه‌وه له نێو وه‌زاره‌ت دانراون و پلانی كارمان هه‌یه و پێشتر له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران خستوومانه‌ته ڕوو.
ئه‌و قسانه‌ی وه‌زیری دارایی عێراق له كاتێكدایه له مانگی نیسان/ئه‌پریله‌وه حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق به فه‌رمانی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاری بڕینی بودجه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا، چونكه بڕینی مووچه به هۆكارێكی سیاسی بووه و هیچ پێوه‌ست نییه به دیوه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كه‌ی.