ژنه نووسه‌رى فڕه‌نسى مایلیس بیسیر، رۆمانێكى تایبه‌تى به ناوى "زه‌مه‌نى سێیه‌م" له‌سه‌ر دوایین رۆژه‌كانى رۆماننووسى به‌ناوبانگى ئێرله‌ندى سامۆیل بیكیت نووسیوه، له‌سه‌ر ئه‌م رۆمانه‌یش خه‌ڵاتى كۆنگۆرى فڕه‌نسى به ده‌ست هێناوه.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت، یه‌كێك له‌و رۆمانانه‌ى كه ئه‌مساڵ خه‌ڵاتى كۆنگۆرى فڕه‌نسى وه‌رگرتووه، له‌لایه‌ن مایلیس بیسیرى ژنه رۆژنامه‌نووسى فڕه‌نسى نووسراوه.
ئه‌و رۆمانه به ناوى "زه‌مه‌نى سێیه‌م" له لایه‌ن ده‌زگاى گالیمارى فڕه‌نسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، رۆمانه‌كه باس له دوایین رۆژه‌كانى بیكیت ده‌كات كه له خانه‌ى به‌ساڵاچووان به‌سه‌رى بردووه.
نووسه‌رى له چاوه‌ڕوانى گۆدۆ دواجار به ته‌نیا مرد
رۆمانه‌كه چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى ژیانى بیكیت هه‌ڵده‌داته‌وه، باس له‌وه ده‌كات چۆن له دوایین رۆژانى بیكیت به ته‌نیا ژیاوه و كه‌سى به‌ده‌وره‌وه نه‌بووه، ئه‌و كه رۆژگارێك ته‌واوى دنیاى به‌خۆ خه‌ریك كردبوو، دواجار له خانه‌ى به‌ساڵاچووان ده‌مرێت.
هه‌ر له رۆمانه‌كه‌دا باس له پێوه‌ندى بیكیت و سوزانى هاوسه‌رى ده‌كات كه چه‌نده پێوه‌ندییه‌كى قووڵیان له نێوان هه‌بووه و ئه‌و پێنج مانگ به‌ر له بیكیت له ساڵى 1989 مردووه و بیكیتیش به پاڵ ئه‌و نێژراوه.
بیكیت له ساڵى 1906 له دایك بووه، له ساڵى 1989 كۆچى دوایی كردووه له ساڵى 1969 خه‌ڵاتى نۆبڵى وه‌رگرتووه، خاوه‌نى ده‌یان كتێبه، به‌ڵام به شانۆنامه‌ى "له چاوه‌ڕوانى گۆدۆ"دا ناسراوه كه به یه‌كێك له ده‌قه مه‌زنه‌كانى مێژووى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت.