ئه‌مڕۆ عادل ئیمام ته‌مه‌نى بوو به 80 ساڵ، بۆیه به‌م بۆنه‌یه‌وه راى گه‌یاند كاتێك هه‌ست بكه‌م جه‌ماوه‌ر لێم بێزار بووه، ئه‌وا واز ده‌هێنم.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ى ئایار، ته‌مه‌نى عادل ئیمام هونه‌رمه‌ندى به‌ناوبانگى میسرى بوو به 80 ساڵ، به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یامێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ته‌مه‌نى عادل ئیمام بوو به 80 ساڵ
ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌كان لێدوانه‌كه‌ى عادل ئیمامیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى، ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى هه‌ست به بێزارى بكات له بوونى ئه‌و یان بزانێ بیرۆكه‌یه‌كى نوێی نییه، ئه‌وا واز له كارى هونه‌ریی ده‌هێنێ.
ئیمام دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌و عاشقى هونه‌ره، كاتێك هونه‌ریشى كردووه‌ته پیشه‌ى خۆى، خه‌ونى خۆى له ژیاندا به‌دی هێناوه و هه‌موو تواناى خۆى بۆ ته‌رخان كردووه.
عادل ئیمام له ساڵی 1940 له شاری مه‌نسووره‌ی میسر له دایك بووه، به یه‌كێك له ناوه زۆر دیاره‌كانی هونه‌ری عه‌ره‌بی و میسری هه‌ژمار ده‌كرێت كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدیی زۆر ناودار ده‌رده‌كه‌وێت. كۆلیجی كشتوكاڵی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردووه. له ساڵی 1962 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی شانۆیی ته‌له‌ڤزیۆنی میسر و هه‌ر له‌وێوه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسرایه‌وه.
جیا له‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی مامناوه‌ندیی ده‌بینی، به‌ڵام له ساڵی 1971دا به شانۆگه‌ریی "مدرسه المشاغبین" وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدی ئاماژه‌ی پێ ده‌درا كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن مسته‌فا، سه‌عید ساڵح و یوونس شه‌له‌بی، نواندنی كرد، به‌دوایدا له ساڵی 1975 شانۆگه‌ریی "شاهد مشافش حاجه"ی پێشكه‌ش كرد كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به‌رده‌وام بوو له پێشكه‌شكردن.
له‌دوای ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌دا، ئیمام چه‌ندان شانۆگه‌ریی زۆر ناودار و فیلمی پڕۆفیشناڵی سینه‌مایی پێشكه‌ش كرد كه تا ئێسته‌یش كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، كه‌چی فیلمه‌كانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كانی جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه. عادل ئیمام جیا له خه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی بیانییه كه له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.