له هه‌رێمی كوردستان زۆرجار گوێمان له‌وه بووه كه سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ڕه‌خنه‌گرتن و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری و سیاسی و ئابووری بووه، به‌ڵام تا ئێسته گوێمان له‌وه نه‌بووه كه له كوردستان سه‌نته‌ری تایبه‌ت به ڕه‌خنه‌گرتن و به‌ره‌وپێشبردنی ته‌لارسازی هه‌یه و هه‌نگاوی گه‌وره‌یشی ناوه.
هۆكاری دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له دوای ساڵی 2003وه كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌ڕووی شارستانییه‌تدا كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 17ی ئایار، ئه‌ندازیار هه‌رده‌وێڵ عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ته‌لارسازی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ته‌لارسازی، سه‌نته‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه له كوردستان كار ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی بواری ته‌لارسازی و به‌رهه‌مهێنانی دیدی ڕه‌خنه‌یی له كوردستاندا، ئه‌م ناوه‌نده له ساڵی 2017وه ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه، ئه‌ندامانی ناوه‌نده‌كه، ته‌لارسازی به‌توانا و مامۆستای زانكۆ و كه‌سانی گه‌نجن. هۆكاری دامه‌زراندنی ناوه‌ندێكی ڕه‌خنه‌یی ته‌لارسازی له كوردستان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه له دوای ساڵی 2003وه كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌ڕووی شارستانییه‌تدا كرایه‌وه و له ماوه‌ی 11ساڵ له نێوان 2003 بۆ 2014دا به‌جۆرێك پێشكه‌وتن و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام درا له كوردستان، كه ئه‌م وه‌به‌رهێنانه له حاڵه‌تی ئاسایی ده‌بوو له 70 بۆ 100 ساڵ ئه‌نجام بدرێت، ئه‌م په‌له‌كردنه له‌بواری وه‌به‌رهێنانی ته‌لارسازی تووشی زۆر كێشه‌مان ده‌كات".
زیاتر گوتی، "نموونه‌یه‌كی به‌رچاو ئیمارات و شاری دوبه‌یه كه وه‌ك كوردستان زۆر به‌خێرایی وه‌به‌رهێنانیان ئه‌نجام دا، دواتر پاش 30 ساڵ هه‌ستیان به‌هه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان كرد و ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی دروستیان كردبوو، ڕووخاندیان و سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی دروستیان كرده‌وه."
ئاشكرای كرد، "ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ته‌لارسازی هه‌وڵ ده‌دات له‌ڕێی چالاكی و توێژینه‌وه‌كانیه‌وه ڕێگر بێت له هه‌ڵه‌ی له‌و شێوه‌یه و به به‌رده‌وامی بۆچوون و پێشنیاری دروست بخاته به‌رده‌م ئه‌ندازیاران و حكوومه‌ت، به‌ده‌ر له حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه كوردستان زۆر كێشه‌ی هه‌یه له بواری ته‌لارسازی و پلانسازیی شار".
ڕوونی كرده‌وه، "له‌وانه نه‌بوونی ڕۆشنبیریی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی دیزاین و ستایلی تایبه‌ت به كوردستان‌مان هه‌بێت، به‌ڵكو زیاتر لاساییكردنه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه و بۆ كوردستان گونجاو نییه. هه‌روه‌ها نه‌بوونی پرۆگرامی گونجاو كه قه‌باره‌ی پڕۆژه‌كان دیاری بكات، پڕۆژه هه‌یه له كوردستان بۆ شارێكی 100 ملیۆنی گونجاوه، بۆیه تا ئێسته %20ی پڕۆژه‌كه‌ش ئاوه‌دان نییه و زۆربه‌ی پڕۆژه‌كه داخراوه. كێشه‌ی كه‌می یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و گرانبوونی كرێ و سه‌ختبوونی باری خه‌ڵك، ئه‌م كێشه‌یه‌ش له‌ڕووی ته‌لارسازییه‌وه پێویستی به تاوتوێكردن هه‌یه و بێگومان چاره‌سه‌ری خۆی هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هیچ لایه‌نێك نییه بیه‌وێ له‌م كێشانه ورد ببێته‌وه و پێشنیاری چاره‌سه‌ریان بكات، ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ته‌لارسازی له پلانێكی دوورمه‌ودادا كار له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه ده‌كات، هه‌روه‌ها كه‌موكوڕییه‌كانی شاره‌وانی و وه‌به‌رهێنان و وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون، ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه ناوه‌نده‌كه قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات و توێژینه‌وه‌یان له‌باره‌وه ده‌كات."
ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، "یه‌كه‌م ئه‌نجامدانی خولی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی توانای ته‌لارسازیمان له‌سه‌ر ناوه‌نده‌كه به‌ڕێوه بردووه، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌لارسازان و مامۆستای زانكۆ و كه‌سانی پسپۆڕ له بواری ته‌لارسازی و پلانسازی و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیر و بۆچوون و توێژینه‌وه‌كانیان، له داهاتوویشدا دروستكردنی ئینسایكلۆپیدیای ته‌لارسازی كوردستان ده‌خه‌ینه ناو كتێبخانه‌كانی كوردستانه‌وه".
زیاتری ڕاگه‌یاند، "كاره‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین له‌باره‌ی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیزاین و به‌رهه‌می ته‌لارسازه تازه پێگه‌یشتووه‌كان"، له‌باره‌ی پلان و پرۆگرامی ناوه‌ندی ڕه‌خنه‌ی ته‌لارسازی بۆ داهاتوو چییه؟ گوتی، "ئه‌و چوار پڕۆژه‌یه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان كرد، پڕۆژه‌ی به‌رده‌وامن و له داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بین، هه‌روه‌ها ڕێكخستنی پێشبڕكێ له نێوان ته‌لارسازان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌وڵ بده‌ن و خۆیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن".
نه‌یشارده‌وه كه پلانیان هه‌یه به دروستكردنی فشار بۆ ڕێگریكردن له جێبه‌جێكردنی هه‌ندێك دیزاینی هه‌ڵه كه به جێبه‌جێكردنیان وڵاته‌كه‌مان ناشیرین ده‌كات ئه‌ركه‌كانیان ڕژد ده‌كه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگا به‌رانبه‌ر زانستی ته‌لارسازی.