لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لە دەست دا

:: AM:09:19:18/05/2020 ‌
شەوی ڕابردوو لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا، كەسێك گیانی لە دەست دا كە ئەویش دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئایار، لە سنووری گەرمیان بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە كەسیك گیانی لە دەست دا.
 
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاوی كردووەتەوە، لە ناو شارۆكەی كەلار و لە نزیك قەڵای شێروانە، لە رووداوێكی شێلان بە ئۆتۆمبێل، هاووڵاتییەك گیانی لە دەست دا .

بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا 
ڕوون كراوەتەوە، ڕووداوەكە بە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری  فۆرد بووە كە لە هاووڵاتییەك دەدات و برینداری دەكات، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار، بە هۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەست دا. 

باس لەوەش كراوە، لێكۆڵێنەوە لە لایەن تیمەكانی هاتوچۆ دەستی پێ كردووە و شۆفێرەكەش دەستبەسەر كراوە.

ڕووداوەكانی هاتوچۆ دوای ئاساییبوونەوەی ژیان لە هەرێمی كوردستان، زۆر بووە و لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە 13 هاووڵاتی بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.



وشە - رامیار جەواد