لە كاتی كەرەنتیندا نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێر فریادڕەسی ژنان بووە

:: AM:10:31:18/05/2020 ‌
لە كاتی كەرەنتیندا زۆرترین ژنی دووگیان سەردانی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێریان كردووە. بەرپرسێكی نەخۆشخانەكەش ئاشكرای دەكات كە سەردانكردن لەوكاتە لە مانگەكانی تر زیاتر بووە.

ئەمڕۆ دووشەم 18ـی ئایار، شوان تەحسین بەرپرسی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی لە دایكبوون و ژنانی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە كاتی كەرەنتیندا زۆرترین ژن سەردانی نەخۆشخانەی لەدایكبوونی هەولێریان كردووە.

22 هەزار و 570 سەردانی هەبووە كە ژمارەی سەردانییەكان لەگەڵ كاتەكانی تر زۆر زیاترە
ڕوونی كردەوە، لە ماوەی قەدەغەی هاتوچۆدا لە نەخۆشخانەی ژنان و لەدایكبوونی فێركاری، لە 11ـی ئادار تا 15ـی ئایار، 22 هەزار و 570 سەردانی هەبووە كە ژمارەی سەردانییەكان لەگەڵ كاتەكانی تر زۆر زیاترە.

باسی لەوەش كرد، لەو ماوەیەدا هەزار و 65 منداڵ بە نەشتەرگەری لە دایك بوونە و دوو هەزار و 501 منداڵ بە سروشتی لە دایك بوونە.

ڕوونی كردەوە لەو ژمارەی لەدایكبوونە، هەزار و 472یان كوڕن و هەزار و 824 یان كچن، هەروەها 54 هەزار و 501 پشكنینی تاقیگەیی كراوە لەگەڵ 12 هەزار و 749 سۆنار و 360 پشكنینی تیشك كراوە.




وشە - رامیار جەواد