دواڕۆژ هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و چۆپی فه‌تاح خاتوونه گۆرانیبێژ، كلیپه نوێیه‌كانیان بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌یش دوای ماوه‌یه‌ك وه‌ستانی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند له كاری هونه‌ری.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمی خۆیاندا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، دواڕۆژ هادی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ، بڕیاره به‌مزووانه كلیپێكی نوێ به‌ناوی "ئاشتم كه‌وه" بڵاو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها چۆپی فه‌تاح، له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب كورته‌یه‌كی له كلیپی "ده بڕۆ"ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌رییه‌تی پاش ساڵێك له دابڕانی له كاری هونه‌ری، به‌مزووانه ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه.
دواڕۆژ هادی ڕای گه‌یاندووه، "له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژن نوێترین به‌رهه‌مم بڵاو ده‌بێته‌وه، یه‌كێك ده‌بێت له جوانترین به‌رهه‌مه‌كانی من، "ئاشتم كه‌وه" له تێكست و ئاوازی لاوك دانایه، كاری دابه‌شكردنی له‌لایه‌ن نیهاد سابیر بۆ كراوه، له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شێروانی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام دراوه."
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان چۆپی و دواڕۆژ بینه‌رێكی زۆریان هه‌بێت كه به‌هۆی كه‌ره‌نتین و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنی ڕه‌مه‌زان، هونه‌رمه‌ندان هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌رییان نه‌بووه.
چۆپی فه‌تاح.. له كلیپی "ده بڕۆ"
دواڕۆژ هادی.. له كلیپی "ئاشتم كه‌وه"