دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی دوو ژن له پاكستان هاتنه كوشتن، خۆپێشاندانێكی فراوان له‌لایه‌ن ژنانی ئه‌و وڵاته له ئیسلام ئابادی پایه‌ته‌ختی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد كه دروشمی "شه‌ره‌ف له كوشتندا نییه"یان به‌رز كردبووه‌وه.
ئه‌و رووداوه له باكوری رۆژئاوای پاكستان رووی داوه
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به تۆمه‌تی شه‌ره‌ف و ئابڕووچوون له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه، دوو ژن له پاكستان هاتن كوشتن كه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌گه‌ڵ گه‌نجێكدا ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌و رووداوه له باكوری رۆژئاوای پاكستان رووی داوه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌و دوو ژنه‌ی هاتوونه‌ته كوشتن، له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌كانیانه‌وه فیشه‌كباران كراون، ئه‌ویش له گوندێكی سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو كه‌رتی وه‌زیرستانی باكور و وه‌زیرستانی باشوور بووه.
كوژرانی ئه‌و ژنانه به‌هۆی ده‌ركه‌وتنیان بووه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك كه گرته ڤیدیۆییه‌كه بۆ ساڵێك به‌ر له ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌ڵام به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك گرته‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه.
به گوته‌ی پۆلسی ئه‌و وڵاته، له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا سێ ژن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجه ده‌رده‌كه‌ون. دوو له ژنه‌كان هاتوونه‌ته كوشتن و پۆلیسیش هه‌وڵی پارێزگاری له ژیانی سێیه‌میان ده‌كات كه مه‌ترسی كوشتنی له‌سه‌ره. بكوژی دوو ژنه‌كه، یه‌كیان باوكی یه‌كێكیانه و ئه‌وی تریان برای ژنه‌كه‌ی تره.
به‌پێی رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، توندوتیژی دژی ژنان له پاكستان تا ئێسته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی رژده. چالاكانی مه‌ده‌نیی ئه‌و وڵاته ده‌ڵێن ساڵانه زیاتر له هه‌زار تاوانی "شه‌ره‌ف" له‌و وڵاته روو ده‌ده‌ن كه زۆرینه‌ی قوربانییه‌كان، كچ و ژنانن.