زانایان و پزیشكانی بواری ده‌روونی هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، بۆ داهاتوو خه‌ڵكێكی زۆر تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی ببن.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زانایان و پزیشكانی بواری ده‌روونی ده‌ڵێن، به‌هۆی كۆرۆنا و ده‌رهاویشته‌كانی وه‌ك كه‌ره‌نتین و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان، دۆخێكی ده‌روونی زۆر هه‌ستیاری دروست كردووه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوودا، خه‌ڵكێكی زۆر تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی ببن.
له‌وه زیاتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روونیی خه‌ڵك ده‌بێت
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن كه به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی و هاوكات كێشه‌ی ئابووری خه‌ڵك له‌و ماوه‌یه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه تووشی بوون، تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونییان بكات، ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی رژده كه ده‌بێ كاری بۆ بكرێت.
زیاتر روونی ده‌كه‌نه‌وه، كێشه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه و ئازاره‌كانی جه‌سته‌ی تووشبووه‌كان نییه، له‌وه زیاتر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ده‌روونیی خه‌ڵك ده‌بێت. ئه‌و دۆخه ده‌روونییه بۆ هه‌موو خه‌ڵكه به تووشبووان و ئه‌وانه‌یش كه تووش نه‌بوونه.
هه‌موو ئه‌وانه له‌لایه‌ن زانایان و پزیشكانی بواری ده‌روونی له كۆمه‌ڵگه‌ی "مایند"ی خێرخوازیی ته‌ندروستیی ده‌روونی له به‌ریتانیا دێته راگه‌یاندن كه ده‌ڵێن، ده‌كرێ بۆ چاودێریی دۆخی ده‌روونی خه‌ڵك، مۆبایلی زیره‌ك به‌كار بهێنرێ، به‌تایبه‌تی بۆ منداڵان و ئه‌وانه‌ی له بواری ته‌ندروستی كار ده‌كه‌ن كه له پێشه‌وه‌ی به‌ره‌ی ئه‌و جه‌نگه‌دان به‌رانبه‌ر به كۆرۆنا هاتووه‌ته راگه‌یاندن.