نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان جووڵه‌ی تایبه‌تی خستووه‌ته بازاڕی له‌نگه‌وه، فرۆشیاران رای ده‌گه‌یه‌نن سه‌ڕای بوونی كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ی دارایی، جووڵه‌ی ئێمه به‌رده‌وامه، ئه‌ویش به‌هۆی هه‌رزانیی نرخه‌كانمانه.
شێروان قادر فرۆشیارێكی بازاڕی له‌نگه‌یه و به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوو مانگ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بوو، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان جووڵه كه‌وتووه‌وه بازاڕه‌كه‌مانه‌وه.
كڕینی شتی جوان به نرخی گران نییه به‌ڵكو به هه‌ڵبژاردن و دانانی ستایله
ئه‌و فرۆشیاره گوتی، خه‌ڵك زیاتر رووی له جلوبه‌رگی له‌نگه كردووه، چونكه جله‌كانمان هه‌رزانه و خه‌ڵك زوو ده‌توانن بیگۆڕن.
چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێكاره‌كانی به‌رانبه‌ر خۆپارێزی له كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گرته‌به‌ر، ئه‌وه له‌كاتێكدا بوو له وڵاتانی دراوسێ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆرۆنا بوونی نه‌بوو، ته‌نیا له چین كۆرۆنا بڵاو بووبووه.
ساڵانه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی بۆنه ئاین و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، خواست له‌سه‌ر كڕینی جلوبه‌رگ زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش واده‌كات جووڵه بكه‌وێته بازاڕه‌وه، سه‌ره‌ڕای بوونی ته‌نگژه‌یش، چونكه خه‌ڵك به‌لایه‌وه گرنگه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆنه ئاینییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پێڕه‌و بكات.
ته‌نگژه‌یی دارایی هه‌یه بۆیه ده‌ست به‌پاره‌كانم ده‌گرم
ئاڵان ئه‌حمه‌د كڕیارێكه هاتووه‌ته بازاڕی له‌نگه، چاو به‌دوكانه‌كان ده‌گێڕێت بۆ ئه‌وه‌ی جلێك بۆ جه‌ژنی ره‌مه‌زان بكرێت و به‌پاره‌یه‌كی كه‌م خۆی نوێ بكاته‌وه.
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، فه‌رامانبه‌ری حكوومه‌تم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وا فێر كراوین كه جه‌ژن هات، پێویسته خۆمان نوێ بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یش له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ژن واته خۆشی و نوێبوونه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و رووی له كڕینی جلی له‌نگه كردووه؟ گوتی كڕینی شتی جوان به نرخی گران نییه، به‌ڵكو به هه‌ڵبژاردن و دانانی ستایله.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌م ته‌نگژه‌یی دارایی هه‌یه، بۆیه ده‌ست به‌پاره‌كانم ده‌گرم له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌نگه ته‌نگژه‌ی دارایی به‌رده‌وام بێت.
له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه سێ بۆنه‌ی فه‌رمی تایبه‌ت به كورد و مسوڵمانان هه‌ن كه ئه‌وانیش جه‌ژنی نه‌ورۆز، جه‌ژنی ره‌مه‌زان و قوربان. خه‌ڵكیش بۆ ئه‌و بۆنه فه‌رمییانه پێویست ده‌كا جلوبه‌رگی نوێ بكڕن، ئه‌گه‌ر توانای دارایی باشیش نه‌بێت، ئه‌مه‌یش مانای وایه كوردستانییان به‌رده‌وام به‌هیواوه هه‌نگاو ده‌نێن.