رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانیایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پۆلیسی به‌ریتانیا یاریزانێكی دیاری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ژنێكی داوه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له رۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی وه‌رگرتووه، پۆلیسی به‌ریتانیا یاریزانی دیاری وڵاته‌كه‌ی "كالۆم هۆدسۆن- ئۆدوی"ی گرتووه به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له ژنێكی داوه و ئازاری داوه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئۆدوی كه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگڵته‌رایه بۆ تۆپی پێ، دوێنێ یه‌كشه‌م شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ژنێك كردووه و لێی داوه، به‌جۆرێك ئازاری داوه كه ژنه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه ژنه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و یاریزانه‌وه لێی دراوه
پۆلیسی متروپۆلیتان به رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، دوێنێ پۆلیس ئاگادار كرایه‌وه كه ژنێك ته‌ندروستی خراپ بووه و كه‌وتووه، بۆیه داوای ئه‌مبۆڵانس كراوه تا بیگه‌نێته نه‌خۆشخانه. دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه ژنه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و یاریزانه‌وه لێی دراوه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه پۆلیس یاریزانه‌كه‌ی گرتووه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كات، به‌ڵام تا ئێسته هۆی شه‌ڕی ژنه‌كه و ئه‌و یاریزانه دیار نییه.
ئۆدوی كه ته‌مه‌نی 19 ساڵه، له خولی ئینگلیزی‌دا به‌شداریی له 17 یاریی كردووه به‌رله‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ببێته‌وه و دواتر خوله‌كه هاته وه‌ستان. هاوكات ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ باڵی لاوان به‌شداریی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا كردووه. تا ئێسته‌یش له سێ یاریی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌ریتانیا به شداری كردووه.