له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، رێگه له هاورده‌كردنی بڕی زیاتر له چوار هه‌زار كیلۆگرام دووگی نایاسایی گیرا، كه له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا و له‌ژێر، باری باینجاندا، شاردرابووه‌وه و خاوه‌نه‌كه‌ی هه‌وڵی هێنانه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانی دابوو.
به‌پێی راگه‌یاندراوێكی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی باشماخ كه وێنه‌یه‌كی دراوه‌ته "وشه" ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی باشماخ توانرا ده‌ست بگیرێت، به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا، كه باری میوه‌ی بار كردبوو.
ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله بارێكی باینجانی پێ بووه و له ئێرانه‌وه هاتبووه ناو مه‌رزی باشماخ و له‌ناو باره‌كه‌دا به‌شێوه‌ی شاراوه، بڕی چوار هه‌زار و 240 كیلۆگرام دووگی تێدا بووه.
رێگرتن له‌م هه‌وڵه نا یاساییه له‌و كاته‌دا بووه كه كارمه‌ندانی ئاسایشی باشماخ پشكنینیان بۆ ئۆتۆمبێله‌كه كردووه
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، رێگرتن له‌م هه‌وڵه نا یاساییه له‌و كاته‌دا بووه كه كارمه‌ندانی ئاسایشی باشماخ پشكنینیان بۆ ئۆتۆمبێله‌كه كردووه و رێگه‌یان نه‌داوه خاوه‌نه‌كه‌ی بیباته خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی یاسا كراوه‌ته‌وه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ باره‌كه كراوه.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیی باشماخ، ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای سلێمانییه‌وه و نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌وه دووره و له دوای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا رێگه به‌ئه‌نجامدانی كاروباری بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، له چوارچێوه‌ی رێكار و هه‌نگاوه خۆپارێزیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم دراوه و كاروباری گه‌شتیاری تیا وه‌ستێندراوه.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی