كۆمپانیای ئۆدی ڕای گه‌یاند كه نوێترین جۆری ئۆتۆمبێلی وه‌رزشییان نمایش كرد ئه‌وه‌یش "RS6‑R"ـی جۆریی تایبه‌ته و یه‌كێكه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بووته جێگای سه‌رنجیی خه‌ڵكیی.
شاره‌زایانی میكانیكی له ماڵپه‌ڕیی "
caricos" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای ئۆدیی ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تیی له جۆریی "RS6‑R"ی نمایش كرد كه له چه‌ند ههفتهیهكیی داهاتوودا به دنیادا بڵاو ده‌بێته‌وه و خه‌ڵكی له سه‌رانسه‌ری دنیا ده‌توانن به‌رهه‌مه‌كه بكڕن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه له‌و به‌رهه‌مه‌دا ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی هێز و دیزایینهوه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی دروستكراوه و گرینگییه‌كی زۆری پێدراوه.
ئۆتۆمبێلەکە هێزی 750 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانێ به‌خێرایی 210 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بڕوات
كۆمپانیای ئۆدی ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێز دروستكراوه كه ده‌توانێ ڕكابه‌ری هه‌موو جۆره ئۆتۆمبێلێك بكات، چونكه هێزی نزیكه‌ی 750 ئه‌سپی هه‌یه و ده‌توانێ به‌خێرایی 210 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بڕوات، كه ئه‌مه‌یش ڕێی ده‌دات به كه‌متر له چوار چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات، تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.