له هه‌رێمی كوردستاندا بڕیاره سبه‌ی و دوو سبه‌ی 17 یه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نج به‌ڕێوه بچیت، ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد له‌وباره‌یه‌وه زانیاری زیاتر ده‌خاته ڕوو.
سه‌عات نۆی به‌یانی ده‌ست به پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 19ی ئایار، دیار حه‌مه‌ساڵح قادر ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی و لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد و سه‌رپه‌رشتی ناوبژیوانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان له یانه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "17 یه‌مین پاڵه‌وانیه‌تی شه‌تره‌نجی ڕاپیتی خانزاد له ڕۆژانی 20 و 21ی ئایار كه ده‌كاته ڕۆژانی چوارشه‌م و پێنجشه‌م، سه‌عات نۆی به‌یانی ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات".
زیاتر گوتی، "پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه به سیستمی سویسری ژماره‌ی ڕاوندهكان به‌نده له‌سه‌ر ژماره‌ی یاریزانانی به‌شدار بوو به كاتی (15min +10sec) بۆ هه‌ر یاریزانێكی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه".
ڕوونی كرده‌وه، "پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه باوه‌ڕپێكراوه و ڕیته و نێوده‌وڵه‌تییه، له‌لایه‌ن یه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی (fide) له ڕێی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی عێراقییه‌وه چاودێری و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت".
یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد 14ی ئاداری ساڵی 1998 له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه، به‌شداری چه‌ندان پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئاسیا و ئه‌وروپا و عێراقی كردووه، یه‌كه‌ی كاڕگێری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، له كوردستان زۆربه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی شه‌تره‌نج له‌و یانه‌یه ئه‌نجام ده‌درێن.
یاری شه‌تره‌نج یارییه‌كی كۆنه و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته كه له‌لایه‌ن زۆر له خه‌ڵكه‌وه كراوه. یارییه‌كه پێوه‌ندی به زیره‌كیی كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه و چه‌ندان پێشبڕكێ له بواری شه‌تره‌نجدا ئه‌نجام دراون، ئێسته له ژێر ئاودا ئه‌م پێشبڕكێیه ده‌كه‌ن، شه‌تره‌نج كه له سه‌ده‌ی 16دا به یاریی پاشا‌كان ده‌ناسرایه‌وه و له هه‌موو دنیادا زۆربه‌ی پاشا‌كان ئه‌و یارییه‌یان ده‌كرد. به‌دوایدا و تا ئێسته‌یش كه‌سایه‌تییه سیاسی و ڕۆشنبیر و ئه‌دیبه‌كانی دنیا بایه‌خی پێ ده‌ده‌ن.