جان دۆست رۆماننووسى به‌ناوبانگى كورد له لێدوانێكى تایبه‌تدا به "وشه"ى راگه‌یاند، له یه‌ك كاتدا رۆمانى "ده‌ستنووسى پیرسبۆرگ" به زمانى كوردى "سۆرانى" و عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ جان دۆست ئاشكراى كرد، رۆمانى "ده‌ستنووسى پیرسبۆرگ " چاپه عه‌ره‌بییه‌كه‌ى بڵاو ده‌كرێته‌وه، بۆیه وێنه‌ى به‌رگه‌كه‌یشى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه.
دواى جه‌ژن رۆمانه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه
له پێوه‌ندییه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ "وشه”، جان دۆست روونى كرده‌وه كه ئه‌و رۆمانه ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه ته‌واو بووه، ته‌نانه‌ت به زمانی كوردیش ئاماده‌یه و له‌ژێر چاپدایه، له‌لایه‌ن وه‌رگێڕى به‌تواناى كورد سه‌باح ئیسماعیل هاتووه‌ته وه‌رگێڕان.
جان دۆست باسى له‌وه كرد، ئه‌و رۆمانه باس له پێوه‌ندیى مه‌لا مه‌حموودى بایه‌زیدى و كونسوڵى رووسى ئۆگست گابا له ئه‌رزه‌رۆم ده‌كات كه ئه‌مه‌یش 170 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه.
رۆمانه‌كه به چاپى عه‌ره‌بى له لایه‌ن ده‌زگاى رافیده‌ین و به كوردییه سۆرانییه‌كه‌ى له‌لایه‌ن ماڵى وه‌فایى بڵاو ده‌كرێته‌وه؛ له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ى چاپه كوردییه‌كه‌ى، سۆران عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌رى ماڵى وه‌فایى گوتى، "دواى جه‌ژن رۆمانه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه".
جان دۆست رۆماننووسێكى به‌ناوبانگى كورده، به زمانى عه‌ره‌بى و كوردى "كرمانجى" ده‌نووسێت و زۆربه‌ى رۆمانه‌كانیشى به سۆرانى بڵاو كراونه‌ته‌وه.