به‌گوێره‌ى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ماڵپه‌ڕى ساسه پۆستى عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه، زیاتر له 60 وڵات خزمه‌تى سه‌ربازیى زۆره‌ملێ به‌سه‌ر هاووڵاتییانیان ده‌سه‌پێنن، ژماره‌ى ئه‌م وڵاتانه‌یش سێیه‌كى گۆى زه‌وى پێكده‌هێنن.
له‌گه‌ڵ زیادبوونى كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، وڵاتانیش زیاتر بایه‌خ به سوپاكانیان ده‌ده‌ن، خه‌رجى گشتیی زیاتر بۆ بوارى به‌رگرى و سه‌ربازى ته‌رخان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانى به‌و رێكخراوه مرۆییانه داوه كه بایه‌خ به به‌هاى ئاشتى و سه‌قامگیرى كۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تى ده‌ده‌ن.
هه‌ندێك وڵات ته‌نیا به تۆمار خزمه‌تى سه‌ربازى به خه‌ڵك ده‌كه‌ن
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، بوارى به‌رگریى وڵاتان و هه‌رێم و پێكهاته ئاینى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان جیاوازه له ئاماده‌كردنى چه‌كدار و سه‌رباز، هه‌ندێك په‌نا بۆ دروستكردنى میلیشیا ده‌به‌ن، هه‌ندێك له میلیشیاكان له ده‌ره‌وه‌ى هه‌ر یاسایه‌كى جه‌نگ و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ده‌كه‌ن، هه‌ندێكى تریش له ژێر چاودێرى ده‌وڵه‌ت ده‌بن و هاوكارى سوپا ده‌كه‌ن.
به ژماره زۆرجار میلیشیاكان له سوپاكان زیاترن، به تایبه‌تى له وڵاتانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بووه‌ته دیارده، به‌گوێره‌ى هه‌ندێك توێژینه‌وه ته‌نیا له عێراق و ئێران زیاتر له 100 میلیشیا هه‌ن، ئه‌مه جگه له‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ى وه‌ك رێكخراوه تیرۆریستییه ئیسلامییه‌كان تاوانكارى ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى له‌م راپۆرته‌دا باس ده‌كرێت سوپایه نه‌ك میلیشیا، ئه‌مه‌یش كورتكراوه‌ى راپۆرتێكه كه له ماڵپه‌ڕى ساسه پۆست له‌لایه‌ن تیمێكى رۆژنامه‌وانى ئاماده كراوه و باس له‌و وڵاتانه ده‌كرێت كه خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ به‌سه‌ر هاووڵاتییانى خۆیان ده‌سه‌پێنن.
هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت بێت، ده‌بێ سوپاى هه‌بێت كه به "سوپاى نیزامى" ناو ده‌برێت و له‌لایه‌ن حكوومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه به یاسا رێكخراوه. رێكخستنى سوپایش به چه‌ندان جۆر ده‌بێت، هه‌ندێك وڵات پێڕه‌وى خزمه‌تى سه‌ربازى خۆبه‌خش ده‌كه‌ن، له به‌رانبه‌ریشدا هه‌ندێك وڵاتى تر پێڕه‌وى سه‌ربازى زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو جۆره رێكخستنه‌یش ورده‌كارى خۆى هه‌یه و هه‌ر وڵاتێك به‌گوێره‌ى به‌رژوه‌ندى خۆى جێبه‌جێى ده‌كات. له راپۆرته‌كه‌ى "
ساسه پۆست" باس له چه‌ندان جۆرى خزمه‌تى سه‌ربازى كراوه له هه‌ردوو به‌شدا.
له‌وانه هه‌ندێك وڵات خزمه‌تى سه‌ربازى ده‌كه‌نه خۆبه‌خش، ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌چنه ریزى سوپاوه سه‌ربازیى ده‌كه‌ن به پیشه‌ى خۆیان. هه‌ندێكى تر پێڕه‌و و پابه‌ندبوونى خزمه‌تى سه‌ربازى ده‌كه‌ن، له‌م جۆره‌دا توێژێكى كۆمه‌ڵگه به‌گوێره‌ى ته‌مه‌ن دیار ده‌كرێت تا له ماوه‌یه‌كى دیاریكراو خزمه‌تى سه‌ربازى بكه‌ن.
جۆرێكى تر ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له وڵاتان هاووڵاتییان ته‌نیا به تۆماركردن پابه‌ند ده‌كه‌ن و له ڕووى كرده‌نییه‌وه نایانخه‌نه سوپاوه، له‌وه‌یشدا وڵاتان جیاوازن. هه‌ندێك له‌وان ژنانیش پابه‌ند ده‌كه‌ن، كه‌چى هه‌ندێكى تر ته‌نیا به‌سه‌ر پیاوانى پابه‌ند ده‌كه‌ن. هه‌ر له جۆرى خزمه‌تى پابه‌ندبوونى سه‌ربازى جۆرى زۆره‌ملێ هه‌یه واته خزمه‌تى سه‌ربازى به‌سه‌ر هاووڵاتییان ده‌سه‌پێنرێت و ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بن ئه‌وا به‌شێوازى توند سزا ده‌درێت.
هه‌ندێك له وڵاتانیش هه‌ردوو جۆر تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌كه‌ن، واته خزمه‌تى خۆبه‌خشى و زۆره‌ملێ.
له كوردستان پێشمه‌رگایه‌تى خۆبه‌خشه و له عێراقیش داواى گێڕانه‌وه‌ى سه‌ربازى زۆره‌ملى ده‌كرێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له راپۆرته‌كه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، 60 وڵات پێڕه‌وى خزمه‌تى سه‌ربازى زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن، له‌وانه رووسیا، چین، ئێران، توركیا، میسر، ئیمارات، ئیسرائیل، سه‌نگاپوور، مه‌كسیك دانیمارك. هه‌ر له راپۆرته‌كه هاتووه سێیه‌كى وڵاتانى دنیا هاووڵاتییان پابه‌ند ده‌كه‌ن به خزمه‌تى سه‌ربازى، به‌ڵام هه‌ندێكیان ته‌نیا به تۆماركردنى ناوه، بۆ كاتى پێویست تۆمار ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها 108 وڵاتى تر تێكستێكى یاساییان نییه بۆ خزمه‌تى سه‌ربازى و 23 وڵاتیش له‌وان ته‌نانه‌ت هێزێكى چه‌كداری ئاساییان نییه.
له كاتێكدا هه‌ندێك سه‌ركرده‌كان بوونى سوپاى زۆره‌ملێ به پێویست ده‌زانن بۆ پاراستنى ئاسایشى نیشتمانى، كه‌چى هه‌ندێكى تر پێیان وایه ئه‌م جۆره به‌سه‌ربازكردنه، پێشێلى گرنگترین بنه‌ماكانى كۆمه‌ڵگه‌ى سه‌ربه‌ست ده‌كات، ئه‌ویش بنه‌ماى "مرۆڤ موڵكى حكوومه‌ت" نییه ناسراوه.
له هه‌رێمى كوردستان پێڕه‌وى هێزى پێشمه‌رگه هه‌یه كه شێوازى خۆبه‌خشه، كه‌چى له عێراق پێشتر سوپا به هه‌ردوو شێوازى خۆبه‌خشى و زۆره‌ملێ پێكده‌هات. له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوویشدا چه‌ندان جار به پڕۆژه یاسا له عێراق داوا كراوه، خزمه‌تى سه‌ربازى نیزامى "زۆره‌ملێ" بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بوارى به‌رگرى عێراق له ده‌ستى میلیشیاكان رزگار بكرێت.