به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان، هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی لاو ئارام سه‌ردار و حه‌مید عوسمان، به‌جیا به‌رهه‌می تازه‌ی خۆیان بڵاو كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ریی هونه‌مه‌رندان نه‌بووه.
گۆرانیبێژ حه‌مید عوسمان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردووه، به‌مزووانه نوێترین كلیپم به‌ناوی "كۆچ و یار" بڵاو ده‌كه‌مه‌وه كه له‌لایه‌ن دیار مه‌هدی كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، بڕیاریشه به‌مزووانه ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی بڵاو بكه‌مه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه گۆرانیبێژی لاوی كورد ئارام سه‌ردار، بڕیاره به‌مزووانه كلیپێكی نوێ به‌ناوی "ئارا" بڵاو بكاته‌وه كه یه‌كه‌مین به‌رهه‌میه‌تی له ئه‌مساڵدا، له‌لایه‌ن ڤینۆ پرۆدهكشنهوه كاری به‌رهه‌مهێنانی بۆ ئه‌نجام دراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان ئارام و حه‌مید بینه‌رێكی زۆریان هه‌بێت كه به‌هۆی كه‌ره‌نتین و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاتنی ڕه‌مه‌زان، هونه‌رمه‌ندان هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌رییان نه‌بووه، له جه‌ژندا به‌هۆی دووباره كهرهنتینبوونهوهی هاووڵاتییان سه‌یرێكی زۆری به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان ده‌كه‌ن.
گۆرانیبێژ حه‌مید عوسمان/ كلیپى "كۆچ و یار"
گۆرانیبێژ ئارام سه‌ردار/ كلیپی "ئارا"