یەكەمین ڕۆژی جەژن لە هەرێمی كوردستان دیاری دەكرێت

:: AM:11:03:20/05/2020 ‌
بەرپرسێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومەتی هەرێمی كوردستان روونی دەكاتەوە، ڕۆژی هەینی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف كۆ دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئایار، نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە "وشە"ـی راگەیاند، بۆ دیاریكردنی یەكەمین ڕۆژی جەژن، ئێوارەی رۆژی هەینی 22ی ئایار، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئاینی كۆ دەبێتەوە.

بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، لیژنی بینینی مانگ بەهاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، كۆ دەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن، بڕیار لەسەر دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەدەن.

ڕوونی كردەوە، ئەگەر مانگ بینرا، رۆژی شەموو یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت، لە ئەگەری نەبینینی مانگ، رۆژی یەكشەم جەژن دەبێت.

لە هەرێمی كوردستان ساڵانە لیژنەی بینینی مانگ كۆ دەبێتەوە و تێیدا یەكەمین ڕۆژی جەژن بەبینینی مانگ دیاری دەكەن.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 13304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌