دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهان كاریگه‌ری یه‌كجار گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری عێراق دروست كردووه و ڕۆژ دوای ڕۆژیش كاریگه‌رییه‌كانی فره‌وانتر ده‌بن و پسپۆرانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه خراپی كه‌رتی به‌ڕێوه‌بردنی دارایی هۆی سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌نگژانه‌ی عێراقه، ئه‌گه‌ر به‌غدا هاوشێوه‌ی وڵاتانی كه‌نداو له 2003ه‌وه سوودی له داهاتی نه‌وت وه‌ربگرتایه، ئێسته دابه‌زینی نرخی نه‌وت هێنده كاریگه‌ری له‌سه‌ر نه‌ده‌بوو.
ڕۆژنامه‌ی "
سعوودیه گه‌زه‌ته" كه به زمانی ئینگلیزی وه‌شان ده‌كات، له ڕاپۆرتێكدا به وردی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر دۆخی ئابووری عێراق و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه چه‌ند بژاره‌یه‌ك له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی نوێی عێراقن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به پرۆسه‌كه بگرێت، یه‌كێكیان بریتییه له مه‌سه‌له‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی، كه ڕێژه‌یان یه‌كجار زۆره و به‌شی ڕه‌های بودجه‌ی به‌كاربردن بۆ مووچه ته‌رخان ده‌كرێت، یاخود پاره‌ی یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ند خه‌رج بكات، كه ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تره، چونكه چه‌ند ساڵێكه له‌و پاره‌یه خه‌رج ده‌كرێ و ساڵ دوای ساڵیش یه‌ده‌گی به‌غدا ڕووی له كه‌مبوونه، ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره په‌نا بۆ پاره‌ی یه‌ده‌گ ببه‌ن، پێشبینی ده‌كرێ كه هیچ كۆمپانیا و وڵاتێك متمانه به ئابووری عێراق نه‌كه‌نه‌وه و به ته‌واوی لاواز و له‌رزۆك بێت.
له‌باره‌ی بژاره‌كانی تر ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، كه باشترین بژاره بریتییه له قه‌رزكردن، كه به‌غدا نیازی هه‌یه هانای بۆ ببات، ئه‌ویش له ڕێی سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، هه‌رچه‌نده بڕی قه‌رزه‌كانی عێراقیش نزیكه‌ی 120 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكین، به‌ڵام هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نییه، له‌و دۆخی هه‌رزانییه‌ی نه‌وت و په‌تای كۆرۆنایه، جیا له‌و چاره‌سه‌ر، هه‌موو چاره‌سه‌ره‌كانی تر كاریگه‌رییه‌كانیان زۆر ترسناكتر و قووڵتره.
ته‌نیا بژاره‌كانی قه‌رز، پاره‌ی یه‌ده‌گ، كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه و چاپكردنی دراو له‌به‌رده‌م به‌غدایه
بژاره‌ی چاپكردنی بڕی زیاتری دراوی عێراق و خستنه‌بازاڕیشی به بڕوای پسپۆرانی ئابووری كێشه‌ی زۆر گه‌وره به دوای خۆیدا ده‌هێنێت و هه‌ڵئاوسان دروست ده‌كات، كه تا ده‌یان ساڵی داهاتوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌حمه‌د ته‌به‌قجالی گه‌وره توێژه له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كانی عێراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخه‌وه له ساڵێكدا له نێوان 35 تا 50 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێ بۆ ئه‌مساڵ، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشبینی ده‌كرێ بودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌مساڵ به به‌راورد له ساڵی ڕابردوو كه 111.8 ملیار دۆلار بوو، بۆ 140 ملیار دۆلار به‌رز ببێته‌وه.
د.عه‌بدولره‌حمان نه‌جم مه‌شهه‌دانی له‌وباره‌وه گوتی، تا ئێسته بودجه‌ی ئه‌مساڵ نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، ئه‌مه‌یش به‌هۆی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایه، له‌سه‌ر نه‌وت و بودجه، به‌ڵام به‌رزكردنه‌وه‌ی بڕی بودجه له‌م دۆخه سه‌خته‌دا كارێكی زۆر كاره‌ساتباره، چونكه وا ده‌كات ڕێژه‌ی كورتهێنان زۆر زیاتر ببێ و به‌مه‌یش قه‌رزی زیاتری پێویسته و قه‌رزه‌كانیش كه‌ڵه‌كه ده‌بن و ده‌بن به بار به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكی عێراقه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه له ماوه‌ی ڕابردوو زیاتر له سێ ساڵی ڕابردوو زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س له عێراق له‌سه‌ر میلاكی كه‌رتی گشتی دامه‌زراون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێشتر چوار ملیۆن كارمه‌ندی تریش هه‌بوو و سێ ملیۆنی تریش خانه‌نشین و مووچه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه و ملیۆنێك كه‌سی تریش مووچه‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، كه سه‌رجه‌میان ده‌گاته نزیكه‌ی نۆ ملیۆن كارمه‌ند، كه ئه‌مه‌یش ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆره بۆ وڵاتێكی مشه‌خۆری وه‌كوو عێراق.
بۆ ئه‌مساڵ زیانی نزیكه‌ی 50 ملیار دۆلار به‌ر عێراق ده‌كه‌وێت
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی كه‌نداو عێراق بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی وه‌به‌رهێنانی نییه، تا بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان كه‌م بكاته‌وه و بیكات به بودجه‌ی به‌كارخستن، له‌به‌ر ئه‌وه یان قه‌رز یان كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندان یان ده‌ستبردن بۆ پاره‌ی یه‌ده‌گی له‌به‌رده‌ستدایه.
له‌باره‌ی وه‌رگرتنی قه‌رز له سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش، ته‌به‌قجالی ده‌ڵێ، عێراق تۆمار و ڕابردووێكی پاكی له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی نییه، بۆیه بژاره‌ی قه‌رز كه له هه‌موو ئه‌گه‌رێك زیاتره، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی عێراق به‌و مه‌رجانه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندووقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له قه‌رزه‌كانی پێشوو دایان‌نابوو و له‌لایه‌ن به‌غداوه جێبه‌جێ نه‌كراوه، به‌خشینی قه‌رز له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه جیهانییانه‌وه به عێراق، كارێكی ئاسان نابێ، هه‌ر ئه‌مه‌یش هۆكار نییه، به‌ڵكوو زۆرێك له وڵاتانی تری دنیا پێویستیان به قه‌رزه به‌هۆی ئه‌و كۆسپه ئابوورییانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و وه‌ستانی ژیان و كه‌رتی كار و پیشه‌سازی، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی جیهان له ته‌نگژه‌یه‌كی ئابووری ترسناك نزیك بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه به هه‌موو پێوه‌ره‌كان دۆخی عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی سه‌خت هه‌نگاو ده‌نێ و دوور نییه كه دواجاریش بژاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتی بخرێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه.