شێرزاد هه‌ینى نووسه‌ر و وه‌رگێڕى كورد به "وشه"ى راگه‌یاند، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا دیوانى "قژت وه‌ك كۆلاره بۆ من ده‌فڕێت" بڵاو ده‌كاته‌وه و پێشتریش دوو دیوانى تر‌ى شیعرى بڵاو كردووه‌ته‌وه.
شێرزاد هه‌ینى له پاڵ نووسین و وه‌رگێڕانى كتێب، جارجاره دیوانى شیعریش بڵاو ده‌كاته‌وه، له دوایین هه‌وڵیدا دیوانێك به ناوى "قژت وه‌ك كۆلاره بۆ من ده‌فڕێت" بڵاو ده‌كاته‌وه.
جگه له رۆمان و وه‌رگێڕه‌كانى چه‌ند دیوانێكیشى بڵاوكردووه‌ته‌وه
له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ "وشه" شێرزاد هه‌ینى روونى كرده‌وه، تێكسته‌كانى ئه‌م دیوانه له كاتى جیاواز نووسراون و پێشتریش كۆپییه‌كى ئه‌لیكترۆنى لێ ئاماده كراوه. جیا له ناونیشانه سه‌ره‌كییه‌كه، له ژێره‌وه نووسراوه "51 كورته راز" كه له 59 لاپه‌ڕه پێكهاتووه.
شێرزاد هه‌ینى پێشتر زیاتر له 100 كتێبى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه جیا له رۆمان، چه‌ندان كتێبیان له نووسینى خۆیه‌تى. له‌باره‌ی شیعریش بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، پێشتر دوو دیوانى تری بڵاو كردووه‌ته‌وه، یه‌كه‌میان به ناوى "ژنێك پرچم ره‌ش ده‌كاته‌وه"، ئه‌وی تریشیان به ناوى "نه‌هاتى مێخه‌كى سه‌ر به‌رگه‌كه ببه‌یته‌وه".