سه‌لما حایك كه ئه‌ستێره‌یه‌كی ناوداری دنیای هۆڵیووده، ئه‌و خاتوونه مه‌كسیكییه و به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێك كردووه كه تایبه‌ته به نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، به‌تایبه‌ت له‌وكاته‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، زۆربه‌ی خه‌ڵكی هه‌موو وڵاتانی دنیا له ماڵه‌كانی خۆیاندا خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه، ئه‌وه‌ش توندروتیژیی دژی ژنانی زیاتر كردووه.
پێگه‌ی "
ئه‌لئه‌هرام" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌لما حایك كه كاندیده بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ست پێ كردووه بۆ نه‌هێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌ی خه‌ڵكێكی زۆر به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ و مانه‌وه‌ی خه‌ڵك له ماڵه‌كانیان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه، توندوتیژی دژی ژنان زیادی كردووه.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی حایك به دروشمی "له‌گه‌ڵ ژنان له هاوكاریداین"ه و له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كاری بۆ ده‌كرێت و ملیۆنان كه‌س بینه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ن و ئامادییان ده‌بڕیوه بۆ هاوكاریكردنیان.
ملیۆنان كه‌س بینه‌ری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ن
حایك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه و زیاتر له 15 ملیۆن كه‌س بینه‌ری ئه‌و گرته‌یه‌ی حایكن. له‌وێدا گوتوویه‌تی "له ماڵه‌كانمان ده‌مێنینه‌وه بۆ پارێزگاری له خۆمان له په‌تای گۆڤید 19، به‌ڵام چی ده‌بێت ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌یش خۆی مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن بێت".
ئه‌وه‌شی گوتووه، "له هه‌موو گرنگتر ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵوێست به‌رانبه‌ر به‌و توندوتیژییه وه‌ربگرین. پێكه‌وه ده‌توانین زۆر شت بگۆڕین و ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه و بڵێین "نا".
سه‌لما فالغارما حایك بین‌و له ساڵی 1966 له مه‌كسیك له دایك بووه، ده‌كاته كچی سه‌رمایه‌دارێكی مه‌كسیكی به‌ناوی "سامی حایك" كه به‌ڕه‌گه‌ز لبنانییه، دایكیشی مه‌كسیكییه و به‌ڕه‌گه‌ز ئیسپانیاییه. سه‌ره‌تای هونه‌ریی حایك، له رێی رێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنیی له مه‌كسیك ده‌ست پێ كردووه. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێك رۆڵی بینیوه، له ساڵی 1995 وه‌ك ئه‌ستێره له هۆڵیوود ناسرایه‌وه.
حایك له چه‌ندان فیلم‌دا به زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی رۆڵی بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك ناوی بڵاو بووه‌وه كه له هۆڵیووددا به "بۆمبی هۆڵیوود" ناوبانگی ده‌ركرد. جیا له فیلمه‌كانی كه زۆربه‌یان ئه‌كشنن، هاوكات له چه‌ند زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنیشدا رۆڵی كاریگه‌ری هه‌بووه. زیاتر له 80 كاری هونه‌ریی زۆر ناوداری هه‌یه كه له‌ناویاندا جیا له فیلم، درامایش هه‌ن.