ڕاكان جبووری بە پشتگیریی یەكێتی دڵنیایی بە تیرۆریستان دەدات

:: PM:12:11:21/05/2020 ‌
بەرپرسێكی تیمی وەرگرتنی تیرۆریستان لە یەكێتی ئاشكرای دەكات، ڕاكان جبووری بە تیرۆریستەكانی گوتووە دوو ڕۆژی تر ئازاد دەكرێن و كەس بۆی نییە ناویشتان بهێنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 21ـی ئایار، ئەندامێكی شاندی گفتوگۆی وەرگرتنەوەی تیرۆریستەكان لەگەڵ یەكێتی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دوای وەرگرتنی تیرۆریستەكان لە یەكێتی، دوێنێ‌ شەو پشكنینی پزیشكییان بۆ كرا .

لەناو پاسەكان بە تیرۆریستەكانی گوت، زۆر سوپاسی یەكێتی دەكەین كە لەگەڵ بەغدا ڕێكەوتنیان كردووە 
ئەو ئەندامە گوتی، دواتر 176 تیرۆریست كە لە چوار پاسدا بوون، ڕاكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك سەردانی كردن و لەناو پاسەكان بە تیرۆریستەكانی گوت، زۆر سوپاسی یەكێتی دەكەین.

باسی لەوەش كرد، ڕاكان بە تیرۆریستەكانی گوت، كەس بۆی نییە لەمەودوا بە تیرۆریست ناوتان بهێنێت، دوو ڕۆژی تر هەمووتان لە ناو ماڵ و منداڵەكانتان دەبن و ئازاد دەكرێن.

"سەرجەم تیرۆریستەكان خەڵكی ناوچەی حەویجە و دەوروبەری بوون، پشكنینی كۆرۆناشیان بۆ كرا تا بزانرێ هەڵگی ڤایرۆسەكە نین". ئەو ئەندامەی وەرگرتنەوەی تیرۆریستان لە كەركووك وای گوت.

رۆژی 19ی ئایاری 2020 یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەرەوەی هەموو رێوشوێنێكی تەناهی و ئیداری و بەشێوەیەكی حزبی لەگەڵ پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك و هۆزە عەرەبییەكان رێككەوت و 170 تیرۆریستی رادەست كردنەوە، وەك حەمەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی، لە حزووری راكان جبووریدا ددانی پێدا نا، دەستپێشخەرییەكەیش هی ئەوانە و بە ئامۆژگاری هاوسەرۆكی یەكێتی كراوە. لە كاتێكدا هێشتا پێشمەرگە دیلەكانی كەركووك چارەنووسیان نادیارە و شاڵاوێكی تری تەعریب دەستی پێ كردووە لەو ناوچانە، بۆیە دیار نییە یەكێتیش نەیگوت، ئەمە بۆ دەكات



وشە - رامیار جەواد