وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، بڕی 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی پێشكه‌شی رووسیا كردووه تا بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سوودیان لێ ببینێت. ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر رووسیا هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كردبوو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی 20 ئامێری هه‌ناسه‌دانی پێشكه‌ش به رووسیا كردووه تا بۆ نه‌خۆشیی كۆرۆنا سوودیان لێ ببینێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، رووسیا هه‌مان هه‌ڵوێستی نواندبوو و هه‌ندێك كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستیی پێشكه‌شی ئه‌مه‌ریكا كردبوو بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ له‌ڕێ تویته‌ره‌وه، وێنه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵگری ئاڵای ئه‌مه‌ریكایه و ئامێره ههناسهدانهكانی بۆ رووسیا گه‌یاندووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، جیا له‌و 200 ئامێره‌ی هه‌ناسه‌دان كه پێشكه‌شی رووسیامان كردووه، هاوكات ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته 15 هه‌زار ئامێری هه‌ناسه‌دانی پێشكه‌شی 60 وڵات كردووه. ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌مه‌ریكا بۆ نه‌هێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رۆڵی پێشه‌نگ ده‌بینێ.
له سه‌ره‌تادا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا به دنیادا بڵاو بووه‌وه، ئه‌مه‌ریكا كێشه‌ی نه‌بوونی ئامێری هه‌ناسه‌دانی هه‌بوو، به‌جۆرێك داوای له وڵاتان ده‌كرد ئه‌و ئامێره‌ی پێ بفرۆشن، به‌ڵام ئێسته خۆی هاوكاریی وڵاتان ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی كۆرۆنا.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كۆتایی 2019 له چین بڵاو بووه‌وه و دواتر گه‌یشته هه‌موو دنیا، تا ئێسته زیاتر له پێنج ملیۆن كه‌س له دنیادا تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون، هاوكات زیاتر له 325 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.