ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركووك_گه‌رمیان، به چوار خاڵ چه‌ند نهێنییه‌كی ئازادكردنی تیرۆریستانی داعشی له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 21ی ئایار، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له كه‌ركووك – گه‌رمیان له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئاگایه له گرتووخانه نهێنییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی، هیچ یه‌كێك له‌و گیراوانه راده‌ستی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم نه‌كراوه.
پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌و هه‌ڵمه‌ته مه‌به‌ستدارانه‌ی راگه‌یاندن بۆ ناوزڕاندنی كورد و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست و بوختانكردن به پارتی دیموكراتی كوردستان. له كاتێكدا كه عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه به قۆناغ و دووڕیانی سیاسیی زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بن.
به‌ڕوونی چوار خاڵه‌كه‌ی پارتی له كه‌ركووك_گه‌رمیان نووسیویه‌تی ئه‌مانه‌ن:
1-وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان سنووری كه‌ركووك - گه‌رمیان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادار نه‌بووینه یه‌كێتیی نیشتمانی ئه‌م جۆره گرتووخانانه‌ی هه‌یه و ئاگاداری هه‌بوونی ئه‌و گیراوانه لای هێزه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نه‌بووینه.
2- پێوه‌ندیمان به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كردووه، بۆمان ده‌ركه‌وت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێ ئاگایه له گرتووخانه نهێنییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی، هیچ یه‌كێك له‌و گیراوانه راده‌ستی دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ریی هه‌رێم نه‌كراوه. واته، دادگا بێ ئاگایه له گرتنی ئه‌م گیراوانه و ئه‌م چه‌ند ساڵه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له گرتووخانه‌ی نهێنیدا ماونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه پێویسته لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه لێی به‌رپرسیارن و، ناكرێت كه‌مته‌رخه‌می به‌رانبه‌ر ئه‌وه بكرێت كه حزبێك له سه‌رووی یاسا و له سه‌رووی ده‌زگا دادوه‌رییه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم بێت. هه‌روه‌ها نابێت هیچ حزبێك گرتووخانه‌ی نهێنیی هه‌بێت و به‌بێ رێكاری دادوه‌ریی روون و فه‌رمی هاووڵاتیانیان تێدا زیندانی بكرێن.
3- سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان. پارتی هه‌میشه داوای گفتوگۆ و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی ئه‌رێنیی كردووه به‌مه‌به‌ستی نزیككردنه‌وه‌ی دید و بۆچوونی پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كه‌ركووك. هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان له سنووری كه‌ركووك - گه‌رمیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له هه‌بوونی ئه‌م جۆره گیراوانه‌و ھه‌بوونی گرتوخانه‌ی نھێنی تایبه‌ت به یه‌كێتیی نیشتمانی ئاگادار نه‌بووه ، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه كه به‌بێ فه‌رمانی دادگا گیرابوون بۆ ناو كه‌سوكاریان به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان بابه‌تێكی گرینگه، زۆر گرنگه ئه‌و گرتووخانه نهێنییانه دابخرێن و ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته هۆكاری گرتنی ئه‌و هاووڵاتییانه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
4- پارتی دیموكراتی كوردستان هۆشداری ده‌دات له‌و هه‌ڵمه‌ته مه‌به‌ستدارانه‌ی راگه‌یاندن بۆ ناوزڕاندنی كورد و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست و بوختانكردن به پارتی دیموكراتی كوردستان. له كاتێكدا كه عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه به قۆناغ و دووڕیانی سیاسیی زۆر مه‌ترسیدار و هه‌ستیاردا تێپه‌ڕ ده‌بن، ئه‌م پرۆسانه‌ی ناشرینكردن و له‌كه‌داركردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵه و بێ بنه‌ما و نادروست له ڕاگه‌یاندندا ده‌بنه مایه‌ی گرژی و لێكه‌وته‌ی وه‌ها كه ئه‌نجامیان باش نییه. داواش له گشت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕی وردبینی له‌و هه‌واڵانه‌دا بكه‌ن كه بڵاو ده‌بنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و بانگه‌شه‌ی نه‌رێنیی راگه‌یاندن كه بانگه‌واز بۆ رق و جیاكاری له‌نێوان پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ده‌كه‌ن ده‌بنه مایه‌ی ناكۆكیی كۆمه‌ڵگه‌یی و ململانێ له كاتێكدا كه ئێمه به‌جددی كار بۆ خۆ لادان له‌و ململانێیانه له‌نێوان پێكهاته و رۆڵه‌كانی كه‌ركووكدا ده‌كه‌ین.