ده‌ڤه‌ری سۆران به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیا و هه‌بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری ناوچه‌ی گه‌شتیاری، ساڵانه هاووڵاتییان له ناوچه جیا جیاكانی عێراق و كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ر بردنی كاتی خۆش روو له ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا دۆخه‌كه به‌ته‌واو گۆڕاوه و ناوچه گه‌شتیارییه‌كان په‌كییان كه‌وتووه. له‌باره‌ی ئه‌م دۆخه‌شه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری ناوچه‌كه‌یش ده‌ڵێ، هه‌زار كارمه‌ندی شوێنه گه‌شتیاریه‌كان به‌هۆی كۆرۆناوه بێ كار ماونه‌ته‌وه.
ده‌ڤه‌ری سۆران له 30%ی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی عێراق و كوردستان پێكدێنێت هه‌روه‌ها 80%ی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی هه‌موو پارێزگه‌ی هه‌ولێر پێك دێنێت، ته‌نیا له ساڵی 2019 یه‌ك ملیۆن گه‌شتیار و سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه بارزان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشییه‌كه، دۆخی گه‌شتیاری به ئاڕاسته‌یه‌ك چووه كه هیچ ساڵێك وه‌ك ئه‌مساڵ نه‌بووه، ئێسته هیچ گه‌شتیارێك له ناوچه گه‌شت و گوزاریه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان به‌دی ناكرێت و شوێنه‌كان به‌داخراوی ماونه‌ته‌وه.
له شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ساڵى 2019 زیاتر له 500 هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر و 80 هه‌زار گه‌شتیار روویان له ناوچه گه‌شتیاریه‌كانى سۆران کردووە
زیاتر گوتی، له كاتی جه‌ژنه و بۆنه گشتییه‌كان ئاماده‌كاری باشمان ده‌كرد بۆ هاتنی گه‌شتیاران، به‌تایبه‌ت بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز و ره‌مه‌زان، ته‌نیا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 زیاتر له 500 هه‌زار سه‌ردانیكه‌ر و 80 هه‌زار گه‌شتیار روویان له ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سنووره‌كه‌مان كردبوو، داهاتێكی یه‌كجار زۆریان لێره خه‌رج كرد و كه‌رتی تایبه‌ت سوودی باشیان بینی، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆنا بۆ جهژنهكانیش هیچ گه‌شتیارێك روو له ده‌ڤه‌ری سۆران ناكات به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه.
ده‌رباره‌ی داهاتی گه‌شتیاران، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری سۆران ئاشكرای كرد، ئێمه ناتوانین بیخهمڵنین كه گه‌شتیاران چه‌ند داهاتیان هه‌بووه، چونكه سه‌رجه‌م داهاته‌كه‌یان بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ده‌چێت، بۆیه زانیاری وردمان نییه و خاوه‌نی شوێنه‌كانیش داهاتی گه‌شتیاران چه‌ند بووه بۆیه زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌م دووایهیهشیان ئاشكرا ناكه‌ن، ته‌نیا دوو ناوچه به ئێمه‌یان راگه‌یاندووه ئه‌وانیش ناوچه‌ی كۆڕه‌كی گه‌شتیاری پێشبینی ده‌كرد ئه‌مساڵ 600 هه‌زار دۆلار و و شنگلبانهش 600 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی داهاتی گه‌شتیاریان پێبگات.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، پێش كۆرۆنا رۆژانه به به‌رده‌وامی سه‌رووی 10 هه‌زار گه‌شتیار روویان له ده‌ڤه‌ری سۆران كردووه، گه‌شتیاران زیاتر روویان له ناوچه گه‌شتیاری و هاوینه هه‌واره‌كانی گه‌لی عه‌لی به‌گ، بێخاڵ، جوندیان، كۆڕه‌ك، شنگلیانه، دۆڵی ئاكۆیان، وه‌رتێ، ئاڵانه، مه‌له‌كان، سه‌كران و سنووری مێرگه‌سۆر كردووه، له ژێر كه‌پره‌كان، چێشتخانه‌كان و مۆتێل و هۆتێل و سه‌یرانگاكان كاتی خۆشیان به‌سه‌ر ده‌برد.
هه‌ر چوار شارۆكه‌ی سۆران سه‌ر به پارێزگه‌ی هه‌ولێر، خاوه‌نی ده‌یان ناوچه‌ی گرنگی گه‌شتیارییه و چه‌ندان خانووی گه‌شتیاری و سێ كۆمه‌ڵگه‌ی گه‌شتیاری بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌شت هۆتیل و چه‌ندان مۆتیلی لێیه، به‌گشتی زیاتر دوو هه‌زار و 500 كه‌س ده‌توانێت له هۆتیل و مۆتێلهكانی ده‌ڤه‌ری سۆران له یه‌ك شه‌ودا بمێنێته‌وه و ته‌نیا له شه‌وی سه‌ری ساڵ و پێش كۆرۆنا، سه‌رجه‌م هۆتێل و مۆتێلهكانی ده‌ڤه‌ره‌كه ته‌ژی گه‌شتیار ببوون.
سۆران/ موڕشید برادۆستی