كاردانه‌وه‌كان له دژی یٔازادکردنی 170 چه‌كداری داعش له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، دۆستانی خودی یٔه‌و حزبه‌یان هێنایە ده‌نگ و یٔه‌و هه‌نگاوه به مه‌ترسیدار و رووڕه‌شی ناوده‌به‌ن.
یٔه‌حمه‌د خورشید تاكه نوێنه‌ری كورد له یٔه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیی حه‌ویجه كه هاوكات به دۆستی یه‌كێتی دێته هه‌ژماركردن بۆ "وشه" یٔاشکرای کرد، راده‌ستكردنەوەی داعشەکان به ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی نیشانه‌ی رووره‌شی یٔه‌وانه‌یه كه هه‌ستان به راده‌ستكردنی یٔه‌ودیلانه.
زیاتر گوتی، یٔێمه زۆر نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه یٔه‌وداعشانه یٔازادكران، چونكه له نزیكه‌وه یٔاگادارین ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌ب نزیكه‌ی پێنج هه‌زار دیلیان لایه كه‌سیان یٔازادنه‌كرد كه‌چی لای یەکێتییەوە 170 چه‌كدار راده‌ستی عێراق كرانه‌وه.
به‌م هه‌نگاوه یه‌كێتی كه‌سوكاری شه‌هیدان داعشیی نیگه‌ران و توڕه کرد
ئەو نوێنەرە گوتی، ڕاده‌ستكردنی تاوانباران پێویستی به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه دواتر له‌وڵاتێكدا یاسا هه‌بێ ده‌بێ حساب بۆ یاسا بكرێ به‌م كاره هیچ حسابێك بۆ یاسا نه‌كراوه.
لوقمان حه‌سه‌ن وه‌ك كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی له‌باره‌ی راده‌ستكردنی داعش له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه به ده‌سه‌ڵاتی راكان جبوری بە "وشە"ی گوت، به‌م هه‌نگاوه یه‌كێتی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان نیگه‌ران و توڕه ده‌كات.
یٔاشکرایشی کرد، ده‌بوو یه‌كێتی له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه یٔه‌م هه‌نگاوه بنایه یٔه‌گه‌ر خۆی به‌خاوه‌نی یٔیراده‌ی به‌دیل گرتنی یٔه‌وداعشانه ده‌زانێ، به‌ڵام له‌پشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستانه‌وه یٔه‌و هه‌نگاوه نراوه.
رۆژی 19ی ئایاری 2020، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەرەوەی هەموو رێوشوێنێكی تەناهی و ئیداری و بەشێوەیەكی حزبی لەگەڵ پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك و هۆزە عەرەبییەكان رێككەوت و 170 تیرۆریستی رادەست كردنەوە، وەك حەمەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی كەركووكی یەكێتی، لە حزووری راكان جبووریدا ددانی پێدا نا، دەستپێشخەرییەكەیش هی ئەوانە و بە ئامۆژگاری هاوسەرۆكانی یەكێتی كراوە. لە كاتێكدا هێشتا پێشمەرگە دیلەكانی كەركووك چارەنووسیان نادیارە و شاڵاوێكی تری تەعریب دەستی پێ كردووە لەو ناوچانە، بۆیە دیار نییە یەكێتیش نەیگوت، ئەمە بۆ دەكات.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی