ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش، دزه‌یان كرده ناو كه‌ركووك و له ئه‌نجامی هێرشێكدا كه‌سێكیان كوشتووه و سێی تریش بریندارن، دواتریش به‌رپه‌رچیان دراوه‌ته‌وه و تیرۆریسته‌كانیش هه‌ڵاتوون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه دوێنێ له‌لایه‌ن گرووپێكی یه‌كێتییه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش ئازادكران و ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك كرانه‌وه.
محه‌مه‌د جه‌باری په‌یامنێری "وشه" له كه‌ركووك گوتی، دره‌نگانی ئه‌مشه‌و، تیرۆریستانی داعش له قۆڵی گوندی گورگه‌چاڵی باكوری كه‌ركووك و به ئاراسته‌ی كۆمپانیای نه‌وت هێرشیان كرد، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یش كه‌سێك به‌ناوی تیشكۆ كوژراوه و سێ برینداره‌كه‌ی تریش گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و دووانیان برینه‌كانیان سه‌خته و پۆلیسی كۆمپانیای نه‌وتی باكوورن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "وشه" دوای ئه‌وه‌ی هێزی به‌هاناوه‌چوون گه‌یشتووه‌ته شوێنی شه‌ڕه‌كه، چه‌كداره‌كانی داعش پاشه‌كشه‌یان كردووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار ڕۆیشتوون.
ئه‌و هێرشه‌ی داعش بۆ نزیك سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوو گرووپێكی ناو یه‌كێتیی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كداره گیراوه‌كانی داعشیان له گرتووخانه‌كانی سلێمانی ئازاد كرد و به‌ره‌و كه‌ركووك گوێزرانه‌وه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایه‌تی زۆری خه‌ڵكی لێ كه‌وته‌وه، چونكه به بڕوای خه‌ڵكی ئه‌وانه به‌رپرسن له كوشتن و به دیلگرتنی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان له كاتی شه‌ڕی تیرۆریستان، به‌ڵام ئێسته بێ دادگه و بێ هیچ سزایه‌ك ئازاد ده‌كرێن.