بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر ئاگادارییەکی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاو کردەوە، كه تێدا كاتى دابهش كردنهكهیان گۆڕیووه بۆ عهسر.
حكوومهت مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەش كرد
ئهمڕۆ ههینى 22ى ئایار، لە ئاگادارییەکی پەروەردەی مێرگەسۆر کە وێنهیهكى دەست "وشه" کەوتووە و تێیدا ئاماژە كراوه، وابریاڕبوو بهیانى ئەمڕۆ ھەینی پارەی وانەبێژان دابەش بکرێت، بەڵام کاتەکەی گۆڕدرا بۆ سهعات دوو تاكو پێنجی ئێوارە.
هەروەها داوا لە بەڕێوەبەرەکان كراوه كه ئامادەبن بۆ وەرگرتنی پارەکە، بەڵام ئەگەر بەڕێوەبەرەکەیش نەیتوانی بێت ئەوا وانەبێژەکە خۆی دەتوانێت بۆ وەرگرتنی پارەکە ئامادە بێت.
شایهنى باسه وێڕای سەختیی باری دارایی و كەمبوونەوەی داهاتی هەرێم بە ڕێژەیەكی زۆر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەو داهاتەی لەبەر دەستە لە فڕۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزكردنەوە، مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەش كرد.