سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كرد، كه كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" خه‌ریكی هه‌ڕاج كردن و هه‌رزانفرۆش كردنی نه‌وتی عێراقه و به‌رمیلێك نه‌وت به نزیكه‌ی پێنج دۆلار ده‌فرۆشێته‌وه، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و چالاكان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه خراپترین كاری ئه‌و كۆمپانیایه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ی تێیدایه.
سه‌رچاوه بازرگانییه‌كان به
میدیاكانیان ڕاگه‌یاند، كه كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق "سۆمۆ" گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی تایوانی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕی ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وتی به‌سڕه‌ی پێ بفرۆشێت.
دوای هه‌ڕاجكردنی وڵات سامانی سروشتی عێراقیش هه‌ڕاج ده‌كرێت
ئاماژه‌یان داوه، كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌و گرێبه‌سته به چوار دۆلار و 50 سه‌نت هه‌ژمار كراوه، كه ئه‌مه‌یش نرخێكی یه‌كجار كه‌مه‌وه و بریتییه له هه‌ڕاج كردنی سامانی عێراقییه‌كان، بۆ ده‌سكه‌وتنی پاره له‌لایه‌ن گرووپه مافیاكانی نه‌وتی عێراقه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، گرێبه‌سته‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردوولا واژووی له‌سه‌ر كراوه و بڕیاره له 28ی مانگی داهاتوو، ئه‌و بڕه نه‌وته بگاته تایوان.
پێشتریش كۆمپانیاكه بڕی 66 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی به‌سڕه‌ی فرۆشتووه‌ته كۆمپانیایه‌ك به‌ناوی فیلیپ، كه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به چوار دۆلار و 70 سه‌نت بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، كه ئه‌مانه‌یش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی نه‌وتین كه له‌لایه‌ن ئۆپێكه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه، هاوكات له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی چالاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به‌غدا دوای ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڕاج كرد و به‌خشییه ئێران، ئێسته ده‌یه‌وێ سامانه سروشتییه‌كانیشمان هه‌ڕاج بكات.