عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه به ته‌قه‌ی خۆشی پێشوازی له تیرۆریسته ئازادكراوه‌كانی گرتووخانه‌كانی سلێمانی ده‌كه‌ن
عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه ئاهه‌نگی ته‌قه‌ی خۆشی و خۆشحاڵی به ئازادكردنی تیرۆریسته گیراوه‌كانی گرتووخانه‌كانی سلێمانی ده‌رده‌بڕن، كه له‌لایه‌ن گرووپێكی ناو یه‌كێتی ئازادكران و ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووك كرانه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبووه‌ته‌وه، عه‌ره‌به‌كانی حه‌ویجه ده‌ستیان به ئاهه‌نگ و ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و ته‌قه‌ی خۆشی كردووه، به‌رانبه‌ر به ئازادكردنی تیرۆریستییه‌كانی داعش، كه له گرتووخانه‌كانی سلێمانی گیرابوون و ئازادكران و گرووپێكی یه‌كێتی به ڕێوڕه‌سمی شایسته و گرتنی پاس بۆیان ڕه‌وانه‌ی كه‌ركووكیان كردنه‌وه.
ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریسته گیراوانه له كاتێكدایه كه شه‌وی ڕابردوو چه‌كدارانی داعش له گوندی گورگه‌چاڵ هێرشیان كرده سه‌ر كۆمپانیای نه‌وتی باكور و دوو پاسه‌وانی كۆمپانیاكه‌یان كوشت و یه‌كێكی تریشیان بریندار كرد.
خه‌ڵكی ناڕه‌زایی زۆر ده‌رده‌بڕن له به‌رانبه‌ر ئازادكردنی تیرۆریستانی داعش له‌لایه‌ن گرووپێكی ناو یه‌كێتییه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشمه‌رگه دیله‌كانیان ده‌خسته قه‌فه‌سه‌وه و شه‌هیدیان ده‌كرد، تووڕه‌یی زۆر ده‌رده‌بڕن به‌رانبه‌ر به‌و كاره، هاوكات مه‌ترسی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئازادكردنی ئه‌و تیرۆریستانه، جموجۆڵی داعش له كه‌ركووك زیاتر ببێ و كرده‌ی تیرۆریستی زۆرتر ئه‌نجام بده‌ن.
وشە -
باز ئه‌حمه‌د