دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له گوندێكی كورده‌كان له میسڕ شه‌ڕ و ناكۆكی دروستبوو، به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س كوژراون و یه‌كێكی تریش برینداربووه، شه‌ڕه‌كه‌یش له نێوان دوو ماڵبات بووه و تا ئێسته‌یش هۆكاره‌كه‌ی نازانرێ.
ماڵپه‌ڕی "
مصراوی" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه كه به چه‌كی سووكه‌وه ڕووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه، دوو كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و یه‌كێكی تریش برینداربووه، ڕووداوه‌كه‌یش له گوندی "به‌نی زه‌یدی ئه‌كراد" بووه له نزیك شاری فه‌تحی سه‌ر به سنووری پارێزگای ئه‌سیوت.
له میسڕیش كورد كێشه و ناكۆكی له نێوانیان هه‌یه
لیوا ئه‌سعه‌د زه‌كیر به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئه‌سیوت له‌وباره‌وه ئاشكرای كرد، كه هه‌ر زوو هێزه‌كانی پۆلیسی ناوچه‌ی فه‌تح گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و كۆتاییان به شه‌ڕه‌كه هێناوه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
زیاتر گوتی، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پۆلیس و هێزه‌كانی ته‌ناهی بۆ گونده‌كه ئه‌مبۆڵانس و تیمه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنیش چوونه‌ته شوێنه‌كه و كوژراوه‌كان یه‌كێكیان ته‌مه‌نی 30 ساڵه و ئه‌وه‌ی تر 26 ساڵ و برینداره‌كه‌یش ته‌مه‌نی 58 ساڵه و سه‌رجه‌میان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه، برینداره‌كه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه و ته‌رمی دوو كوژراوه‌كه‌یش ڕاده‌ستی پزیشكی دادی كراوه، لێكۆڵینه‌وه‌كان تا ئێسته نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ئه‌نجامێك له‌باره‌ی هۆكاری دروستبوونی ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه له نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌دا.