پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و شاره‌دێى سه‌نگاوی سه‌ر به شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، له ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سێى كه‌سیش برینداربوونه.
شێرزاد محه‌مه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هاتوچۆی چه‌مچه‌ماڵ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دوا نیوه‌رۆِی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ى ئایار، له سنووری شاره‌دێی سه‌نگاوی سه‌ر به شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له ئاكامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێڵێك دوو كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سیش برینداربوونه.
زیاتر گوتى، "ئه‌و دوو كه‌سه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان 26 ساڵه، ئه‌وه‌ی تریشان منداڵێكی 10 ساڵانه، هاوكات برینداره‌كان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون."
مه‌حموود محه‌مه‌د، كه‌سو كاری قوربانییه‌كان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی گیانی له ده‌ست داوه ناوی (ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر)ه و ڕۆژنامه‌نووس بووه و خه‌ڵكی شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به كه‌لاره، به‌پێی زانیارییه‌كانى "وشه" قوربانییه‌كانی تر خه‌ڵكی خورماتوون.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ڕوونیکردەوە، ساڵی 2019 لە شار و شارۆکەکانی هەرێمی کوردستاندا چوار هەزار و 400 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە و بەوهۆیەوە 575 کەس گیانیان لە دەست داوە.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی