مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئه‌و گوتاره گرنگه‌ی پێشكه‌ش كرد كه خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانی بوون و به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف هه‌موو داهات و ره‌وشی ئابووری كوردستانی خسته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئایار، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له گوتارێكدا رای گه‌یاند، كاتێك داهاتی مانگانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت 700 ملیۆن دۆلار بوو، له‌م بڕه داهاته زیاتر له 400 ملیۆن دۆلاری بۆ تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان خه‌رجكراوه و ئه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا 300 ملیۆن دۆلار بووه. هه‌روه‌ها ته‌نیا 383 ملیۆن دۆلاریش وه‌ك به‌شه بودجه‌یه‌ك له به‌غدا ده‌هات، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه به‌شی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی نه‌ده‌كرد و ناچار رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی داهاتی ناوخۆش وه‌ك ته‌واوكه‌ری پێوستیی مووچه خه‌رج كراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپاتی كرده‌وه كه ده‌وڵه‌ت ته‌نیا به پێدانی مووچه پێش ناكه‌وێ و پێویسته هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك بۆ هاووڵاتییان دابین بكرێ.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی وتاره‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست
سه‌ره‌تا به بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م و هیودارام كاتێكی خۆش له رۆژانی جه‌ژندا به سه‌ر ببه‌ن، داواشتان لێده‌كه‌م بۆ پاراستنی خۆتان و كه‌سوكار و كۆمه‌ڵگه‌كه‌تان، رێكاره‌كانی خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌رچاو بگرن.
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌موو هه‌وڵێكمان خسته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا
وه‌ك ئاگادارن هه‌رێمی كوردستان و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به هۆی لێكه‌وته ئابوورییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌ختی ئابووری بوونه‌ته‌وه. ئه‌م دۆخه نه‌خوازراوه له ده‌ره‌وه‌ی ویست و خواستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه‌ش ئێمه هه‌موو هه‌وڵێكمان داوه و به‌رده‌وامیشین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی بارگرانیی له سه‌ر هاووڵاتییان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز:
به‌شێكی زۆری ئه‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ش، ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ته‌نیا پشت به‌ستن به داهاتی ناجێگیری نه‌وته
ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌م، هه‌موو هه‌وڵێكمان خسته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له گه‌ڵ به‌غدا و له هه‌مانكاتیشدا كارمان له سه‌ر ئه‌وه كرد، ئابووری هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی پشت به‌ستن به تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات رزگار بكه‌ین.
به‌شێكی زۆری ئه‌م دۆخه سه‌خته ئابوورییه‌ش، ئه‌نجامی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ته‌نیا پشت به‌ستن به داهاتی ناجێگیری نه‌وته.
له باره‌ی په‌یوه‌ندیمان له گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه به جیدیه‌ته‌وه هه‌نگاومان نا. هه‌ر له دوای ده‌ستبه‌كاربوونمان له مانگی ته‌ممووزی ساڵی رابردوو، یه‌كه‌مین سه‌ردانمان بۆ به‌غدا بوو، هه‌موو ئامادهییهكیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور ده‌ربڕی و چه‌ندین پێشنیازیشمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به نه‌وت پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، دۆخی به‌غدا شڵه‌ژا و سه‌ره‌نجام حكومه‌تی عێراق له ژێر فشاری ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی خه‌ڵك، ده‌ستی له كاركێشایه‌وه و ئیدی خۆی به به‌رپرسیار نه‌زانی به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه و ماف و شایسته ده‌ستوورییانه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه له ساڵی 2005ه‌وه جێبه‌جێی ناكه‌ن. ئێستاش كه حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز موسته‌فا كازمی ده‌ستبه‌كار بووه، دووباره ئاماده‌یی خۆمان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كان ده‌رده‌بڕین، به جۆرێك كه ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی فیدرالی دانپێدانراو له ده‌ستووری عێراقدا، دابین بكرێت. له دوا ههوڵهكانیشماندا له‌م ماوه‌یه‌دا، سێ جار شاندی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌م دانوستانانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین، تا به ئه‌نجامێكی دادپه‌روه‌رانه و ده‌ستوورییانه ده‌گه‌ین.
كوردستانیانی به‌ڕێز:
ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا، سوورترمان ده‌كات له سه‌ر درێژه‌دان به ستراتیجی فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و له هه‌مانكاتدا زیاتر هانمان ده‌دات بۆ به‌رده‌وامبوون له سه‌ر درێژه‌دان به پرۆسه‌ی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و كێماسیانه‌ی له رابردوودا له بواری كارگێڕی و داراییدا هه‌بووه. به‌ڵام هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستمان ده‌زانن ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو چه‌وتییه و دامه‌زراندنی بنه‌مای ئابوورییه‌كی سه‌قامگیرتر، كاتی زیاتر و هاوكاریی هه‌موولایه‌كی پێویسته.
سوورین له سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ئه‌نجامدانی چاكسازی و رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی
وه‌ك ئاگادارن له چه‌ند رۆژی رابردوودا، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانمان كرد و پلانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی داراییمان په‌سه‌ند كرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین بڕیاری گرنگمان له باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی ده‌ركرد، كه ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونمان، جه‌ختمان له سه‌ر گرنگیی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی چاكسازی كردووه‌ته‌وه، كه به‌شێكی گرنگی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مه.
ئێمه سوورین له سه‌ر به‌رده‌وامبوون له ئه‌نجامدانی چاكسازی و رێگریكردن له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی. بێگومان له جێبه‌جێكردنی چاكسازیدا، به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكانێك كه سه‌رپێچی و گه‌نده‌ڵیان كردووه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه هه‌وڵی په‌كخستنی ده‌ده‌ن و ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌كه‌ن. به‌ڵام چاكسازی داواكاری زۆرینه‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه و منیش له به‌ره‌ی هاووڵاتییان ده‌مێنمه‌وه و به پاڵپشتی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست له چاكسازی به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌رگیز لێی پاشگه‌ز نابینه‌وه.
بێگومان ده‌بێ چاكسازیش گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری بێت و هه‌مووان بگرێته‌وه و نابێ هیچ كه‌س و لایه‌نێك له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبی و شه‌خسی رێگری له پرۆسه‌ی چاكسازی بكات.
داوا له نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و ململانێی حیزبایه‌تی به‌لاوه بنێن
لێره‌دا داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، به گیانی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی، هاوكارمان بن و یه‌كڕیزی ناوخۆیی بپارێزن و یارمه‌تیده‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن له رێكخستنه‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری و كارگێڕیی و چاككردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها به تایبه‌تی داوا له نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی شه‌خسی و ململانێی حیزبایه‌تی به‌لاوه بنێن و هاوهه‌ڵوێست بن له داكۆكیكردن له مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان. دۆخی سه‌ختی دارایی هه‌رێم به‌رئه‌نجامی چه‌ندین هۆكاری سیاسی و مێژووییه. ئه‌مه جیا له بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و قه‌یرانی دارایی جیهانی، به‌ڵام ئه‌م دۆخه سه‌خته نابێ بكرێته كه‌ره‌سته‌ی ململانێی سیاسی و یه‌كترشكاندن و په‌رته‌وازه‌كردن و دابڕاندنی ناوچه‌كانی هه‌رێم له یه‌كتر له ژێر ناوی جۆراوجۆر.
له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمدا، به راشكاوی ئاماژه به‌وه دراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداریی پارێزگاكان، كه گونجاو بێت له گه‌ل سیسته‌می یاسایی و كارگێڕی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی به پێی یاسا و له ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكرێت له ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و سه‌رهه‌ڵدانی فره‌چه‌شنی ده‌سه‌ڵات له ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگاكانی هه‌رێم. بۆیه ئێمه له گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیه‌تی كارگێڕین، به‌مه‌رجێك له چوارچێوه‌ی پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمدا بێت.
ئێمه هه‌موو تواناكانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی هاووڵاتییان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له نۆ مانگی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌میشدا، هه‌شت مانگ مووچه دراوه و ته‌نیا مووچه‌ی مانگێك دواكه‌وتووه. چه‌ندین بڕیاریشمان ده‌ركردووه بۆ سووككردنی باروگوزه‌رانی خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و ئه‌وانه‌ی به هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی زیانمه‌ند بوون. به‌ڵام بێگومان ده‌بێت خۆمان له گه‌ڵ هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراودا، كه دێته پێش بگونجێنین. به‌پێی داهات و توانا داراییه‌كانی هه‌رێم پلانمان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه داناوه و بودجه و خه‌رجیی داموده‌زگاكانی هه‌رێم و مووچه‌خۆران رێكده‌خه‌ینه‌وه و ره‌چاوی یاسای چاكسازی په‌یوه‌ست به‌م بواره ده‌كه‌ین.
هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست:
له گوتاری ده‌ستبه‌كاربوونم له په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌م به‌وه‌دا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ملیار دۆلار قه‌رزاره، كه بڕی 27 ملیار دۆلاره، به‌شێكی زۆری ئه‌و قه‌رزانه‌ش له ئه‌ستۆی حكومه‌تی فیدراله، به هۆی نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی پێشووی عێراق، هه‌ربۆیه‌شه به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی هیچ یه‌ده‌گ و پاشه‌كه‌وتێكی دارایی نییه، كه‌واته ئیمه ته‌نیا پشت به‌و سه‌رچاوه داراییانه ده‌به‌ستین كه مانگانه دێته به‌رده‌ستمان، ئه‌مه‌ش واده‌كات له هه‌ر قه‌یرانێكی دارایی رووبه‌ڕووی كێشه ببینه‌وه. ئه‌م راستییه‌ش زۆربه‌ی خه‌ڵكی شاره‌زا لێی ئاگادارن و شتێكی شاراوه نییه، كه‌چی به‌داخه‌وه زۆرجار ئه‌و راستییانه و هه‌موو پرسه سیاسی و نیشتمانییه‌كان پشتگوێ ده‌خرێن و ته‌نیا باسی مووچه ده‌كرێت، له كاتێكدا هه‌مووشمان ده‌زانین سه‌رچاوه‌كانی مووچه چین.
له نۆ مانگی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌میشدا، هه‌شت مانگ مووچه دراوه
بۆ ئاگاداری ئێوه‌ی به‌ڕێز، كاتێك داهاتی مانگانه‌ی فرۆشتنی نه‌وت 700 ملیۆن دۆلار بوو، له‌م بڕه داهاته زیاتر له 400 ملیۆن دۆلاری بۆ تێچووی ده‌رهێنانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی و دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان خه‌رجكراوه و ئه‌وه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا 300 ملیۆن دۆلار بووه. هه‌روه‌ها ته‌نیا 383 ملیۆن دۆلاریش وه‌ك به‌شه بودجه‌یه‌ك له به‌غدا ده‌هات، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه به‌شی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی نه‌ده‌كرد و ناچار رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی داهاتی ناوخۆش وه‌ك ته‌واوكه‌ری پێوستیی مووچه خه‌رج كراوه. وێڕای ئه‌مه‌ش خه‌رجیی پێویست بۆ به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزارییه‌كان له داهاتی ناوخۆ دابین كراوه و ئینجاش مانگانه 60 ملیۆن دۆلار كورتهێنان هه‌بووه. ئێستاش نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زیوه، بۆ نموونه له مانگی رابردوودا كۆی داهاتی فرۆشتنی نه‌وت كه بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ته‌نیا 30 ملیۆن دۆلار بووه، داهاتی ناوخۆش نزیكه‌ی 60 ملیۆن دۆلار بووه و ئه‌و به‌شه بودجه‌یه‌ی له به‌غداش دێت دواكه‌وت.
بێگومان ئه‌م دۆخه سه‌خته داراییه، نه‌ك هه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ وڵاتیشی تووشی داڕمانی دارایی كردووه.
ئاشكرایه له خه‌رجكردنی داهاتی هه‌رێمی كوردستاندا، نادادپه‌روه‌رییه‌كی زۆر و بێ پلانی هه‌بووه 80%ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌خۆران ته‌رخانكراوه، مووچه‌خۆرانیش 20%ی دانیشتووانی هه‌رێمن. ئه‌م رێژه‌یه‌ی مووچه‌خۆران به پێی ستاندارده باوه‌كان چه‌ندین به‌رابه‌ری پێداویستییه‌كانی هه‌رێمه.
له باشترین بارودۆخی داراییدا، له بودجه‌ی هه‌رێم 15%ی بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن و خزمه‌تگوزاری ته‌رخان كراوه و ته‌نیا كه‌متر له 5% بودجه بۆ په‌ره‌پێدانی وڵات ده‌مێنێته‌وه.
له‌م دابه‌شكارییه ناته‌واوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمدا، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاینده و نه‌وه‌كانی داهاتوو نه‌كراوه
له‌م دابه‌شكارییه ناته‌واوه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمدا، هیچ لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاینده و نه‌وه‌كانی داهاتوو نه‌كراوه. بێگومان ئه‌م وڵاته ته‌نیا به مووچه‌دان پێشناكه‌وێت، به‌ڵكو پێویستیمان به ژێرخانێكی پته‌وتر هه‌یه. ناكرێ هاووڵاتی مووچه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام ئاو و كاره‌بای نه‌بێت، قوتابخانه‌ی باشی نه‌بێت، نه‌خۆشخانه‌ی نه‌بێت، ڕێگه‌وبانێكی باشتری نه‌بێت، به گشتی كێشه‌ی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی هه‌بێت.
حوكمڕانی ته‌نیا دابه‌شكردنی مووچه نییه، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه به هاووڵاتی و حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بده‌ین، به جۆرێك گه‌ر له دۆخێكی باشی ئابووریشدا بین، نابێت هه‌موو توانا داراییه‌كانمان بۆ مووچه ته‌رخان بكرێت، پێویسته به‌شێكی به‌رچاوی بودجه بۆ پێشخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ژێرخانی ئابوورییمان بێت.
هیچ حكومه‌تێك ناتوانێت ته‌واوی هاووڵاتیانی له سیسته‌می ئیداریدا دابمه‌زرێنێت و مووچه‌یان بۆ دابین بكات، به‌ڵكو ته‌نیا به پێشخستنی ژێرخانی ئابووریمان و په‌ره‌پێدان به وه‌به‌رهێنان، ده‌رفه‌تی كاری زیاتر ده‌ره‌خسێندرێن، كه‌واته ده‌بێت داهات و سه‌رمایه‌ی وڵات له‌م ئاراسته راست و ڕه‌وایه‌دا خه‌رج بكرێت. ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه پلانمان بۆ ده‌رچوون له‌م سیسته‌مه داراییه‌ی ئێستا هه‌بێت. ئه‌مه بڕیارێكی ئاسان نییه، به‌ڵام بۆ هه‌رێم بڕیارێكی چاره‌نووسسازه له نێوان دوو ڕێگه‌ی پێشكه‌وتن و پاشكهوتندا. ئه‌م بابه‌ته بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و داهاتوویه‌كی گه‌شتر بۆ هه‌رێم زۆر گرنگه و نابێت ببێت به كه‌ره‌سته‌ی ململانێ و موزایه‌ده‌ی سیاسی.
هاونیشتمانیانی به‌ڕێز:
ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی ئێستا كه به پێی پێشبینی شاره‌زایان ره‌نگه تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش به‌رده‌وام بێت. له هه‌موومان ده‌خوازێت هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بین بۆ تێپه‌ڕاندنی و سووككردنی دۆخی ژیانی هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت. لێره‌دا دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه، حكومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه، پلانی دابینكردنی ئاسایشی خۆراك و ده‌رمانی دانا، هه‌ر به‌پێی ئه‌و پلانه له كۆگاكانی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت، لانیكه‌م تا كۆتایی ئه‌مساڵ پێداویستی خۆراك و ده‌رمان دابین كراوه و كێشه‌ی خۆراك و ده‌رمان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا دروست نابێت. ئه‌مه جیا له‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به تایبه‌ت له بواری خۆراك و ده‌رمان به‌رده‌وامه. هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم جیا له به‌شه خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتیان، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ده‌ست ده‌كات به دابه‌شكردنی خۆراك به سه‌ر خانه‌واده كه‌مده‌رامه‌ته‌كان.
ئێمه گوێ له هه‌موو ره‌خنه و تێبینیه‌كانی ئێوه ده‌گرین و داواكارییه واقیعی و مهنتیقییهكانیش له به‌رچاو ده‌گرین
ئێمه له هه‌رێمدا زوو ده‌ستمان به رێكاره‌كانی خۆپارێزی كرد، چونكه خۆپارێزی باشترین چاره‌سه‌ره. سوپاسی پێگیری و پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا هه‌ست ده‌كرێت پابهندبوونهكان سستیی تێكه‌وتووه، ئێمه له سه‌ختیی بار و گوزه‌رانتان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت بزانین له هه‌موو جیهاندا مه‌ترسیی ئه‌م په‌تایه به‌رده‌وامه، ده‌بێت رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ئاستی تاكدا، وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌مامك و شوشتنی ده‌ست و خۆ دوورگرتن له قه‌ره‌باڵخی به‌رده‌وام بێت. هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت، به‌رپرسیار ده‌بێت له دروستكردنی مه‌ترسی له سه‌ر خۆی و كه‌سوكاری و هه‌موو هاووڵاتییان.
به شایه‌تی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و خه‌ڵكێكی زۆر، ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزیی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و هه‌وڵانه كه‌مبایه‌خ و ناشرین بكه‌ن. سه‌ڕه‌ڕای هه‌موو ئه‌و قه‌یران و فشارانه‌ی رووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێم بوونه‌وه، به‌ڵام له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، نموونه‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتووی نیشاندا .لێره‌دا ئێوه‌ی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك زیاتر له خه‌می ژیان و بژێوی ئێوه دایه، بۆیه هیوادارم نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری دروشم و پڕوپاگه‌نده‌ی ناڕاست و ناواقیعی.
ئێمه گوێ له هه‌موو ره‌خنه و تێبینیه‌كانی ئێوه ده‌گرین و داواكارییه واقیعی و مهنتیقییهكانیش له به‌رچاو ده‌گرین و لێیان تێده‌گه‌ین، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا پێویسته ئێوه‌ش تێگه‌یشتنی ته‌واوتان بۆ ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی ئێستا هه‌بێت.
سوپاسی خۆڕاگری و قوربانیدانتان ده‌كه‌م و دڵنیاشم به پشتیوانی خوای گه‌وره و ئێوه‌ی به‌ڕێز، ئه‌م دۆخه ناله‌باره‌ش تێده‌په‌ڕێنین و كوردستان به‌ره‌و گه‌شانه‌وه و بووژانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێته‌وه، ئه‌و كاته‌ش شه‌ریكی سه‌ركه‌وتن و ده‌سكه‌وته‌كان زۆر ده‌بن.
له كۆتاییدا دووباره جه‌ژنتان پیرۆز بێت و داواتان لێده‌كه‌م پابه‌ندبن به خۆپارێزی و رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، چونكه خۆپارێزی ئه‌ركێكی نیشتمانیی و ئایینی و مرۆڤایه‌تییه.
هه‌ر پارێزراو و ته‌ندروست بن.