دوای ده‌یان ساڵ له تاقیكرنه‌وه‌ی چه‌كی ناوكی، به‌رپرسه باڵاكانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، تاوتوێی تاقیكرنه‌وه‌یه‌كی تری ناوكی ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته دوا بڕیار.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار هواڵه‌كه‌ی بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی وه‌رگرتووه، به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته و دوو به‌رپرسی تری پێشتری ئه‌مه‌ریكا، ئیداره‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ گفتوگۆیه‌كی چڕیان له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ناوكی كردووه.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی تاقیكرنه‌وه‌یه‌كی ناوكی له هه‌فته‌ی رابردوودا، دوای ئه‌وه دێ كه له ساڵی 1992دا هه‌مان تاقیكردنه‌وه جێبه‌جێ كرابوو.
ئه‌م پرسه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رپرسانی باڵای ده‌زگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ كراوه
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، ئه‌م پرسه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌رپرسانی باڵای ده‌زگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ كراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا و چینی تۆمه‌تبار كردبوو به‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یانه‌وێ چه‌كی ناوكی تاقی بكه‌نه‌وه.
به‌ڵام له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشتوونه‌ته دوا بڕیار بۆ ئه‌و پرسه، بۆیه ئێسته بیر له رێوشوێنێكی تر ده‌كه‌نه‌وه كه به‌ر به هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا و چین بگرن، تاقیكردنه‌وه‌ی ناوكی ده‌بێته دوا بیرۆكه كه جێبه‌جێ بكرێت.
هاوكات تا ئێسته هیچ یه‌كێك له‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی كه له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده بوون، له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یان بۆ میدیاكان نه‌كردووه.