زۆرن ئه‌و كوڕانه‌ی ئامێرێكی موزیكی ده‌ژه‌نن و ناودارن، به‌ڵام كه‌من ئه‌و كچانه‌ی خه‌ونێكی گه‌وره‌یان هه‌یه. موزیكوان هاژه له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه"دا ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، ئه‌شقێكی گه‌وره‌ی هه‌یه به‌رانبه‌ر به ئامێره‌كه‌ی، بۆیه هه‌وڵی داوه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا فێری ئامێری ده‌ف ببێت.
ده‌ف له كوردستان بۆ كچان نوێیه، ئه‌گه‌رنا له وڵاتانی وه‌ك ئێران و توركیا له زووه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت
ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ی ئایار، هاژه باست حه‌مه‌غه‌ریب موزیكوان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "تا ئێسته به‌رهه‌می تایبه‌تم نییه، تا ئێسته من فێرخوازم نه‌ك ژه‌نیار، بۆیه به‌رهه‌مهێنانی كارێكی هونه‌ری و بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه و شایه‌نی گوێلێگرتن بێت، كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام یه‌كه‌مین ئه‌زموونی كاری كلیپم له به‌رهه‌مێكی هونه‌رمه‌ند بورهان محه‌مه‌د تاقی كردووه‌ته‌وه و كاری تریشم به‌ڕێوه‌یه".
زیاتر گوتی، "ده‌ف له كوردستان بۆ كچان نوێیه، ئه‌گه‌رنا له وڵاتانی وه‌ك ئێران و توركیا له زووه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام له كوردستان چه‌ند ژنێك هه‌بوون كه له بۆنه ئاینییه‌كاندا به‌كاریان هێناوه، ئه‌وانیش ناتوانین بڵێین ژه‌نیار بوون، ته‌نیا چه‌ند ریتمێكی ساده‌یان زانیوه، به‌ڵام ئێسته كچان زیاتر په‌ره به ئامێره ڕیتمییهكان ده‌ده‌ن و حه‌زی فێربوونیان هه‌یه".
ئاشكرای كرد، "ده‌ف نزیكترین هاوڕێمه، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی كه‌م نهیژهنم یان ڕاهێنان نه‌كه‌م، هه‌ست به خه‌مۆكی ده‌كه‌م، دهفهكهم تێكه‌ڵ به‌ڕۆحم بووه و لێم جیا نابێته‌وه، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردن به‌فێربوونی ده‌ف، خه‌ونم دانانی فێرگه‌یه‌ك بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر له ژنان حه‌زی فێربوونیان هه‌یه و پێیان خۆشه لای مامۆستایه‌كی ژن فێر ببن، بۆیه بۆ ئه‌و خه‌ون و حه‌زه‌م ده‌جه‌نگم و به‌دی ده‌هێنم."
ڕوونی كرده‌وه، "جگه له‌وه‌ی فێرخوازی موزیكم، قوتابی به‌شی ژمێریاریم و ڕۆژنامهنووسیشم، زۆرن ئه‌وانه‌ی واده‌زانن ئه‌م كارانه به‌یه‌كه‌وه ناكرێت، ڕاسته هه‌م بۆ جه‌سته قورسه و هه‌م فشاره له‌سه‌ر مێشك، به‌ڵام كۆڵنه‌دان به‌هه‌موو ئامانجێكت ده‌گه‌یه‌نێت، له ژیانی هونه‌ریم زۆر سه‌رسامی محه‌مه‌د جابریم كه به ده‌فژه‌نی سامی یوسف ناسراوه، زۆر به‌توانایه و ژه‌نینه‌كه‌ی تێكه‌ڵ به ڕۆح ده‌بێت، له ئێرانیش خاتوو عه‌سه‌ل مه‌له‌كزاده هه‌یه كه ئه‌ویش له ئاستی ژنان ژه‌نیارێكی باشه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌ناو كوردستان كێی پێ باشترین دهفژهنه له ژنان و پیاواندا، گوتی، "له كوردستان هه‌موو كات گوتوومه مامۆستا جه‌نگین جه‌مال كه مامۆستای خۆمه، باشترین ژه‌نیاری هه‌ردوو ئامێری ده‌ف و زه‌ڕب و سه‌رجه‌م ئامێره ریتمییهكانی تریشه، بۆ ژنانیش لێره ژه‌نیارێكی وامان نییه تا به‌راوردیان پێ بكه‌ین، به‌ڵام پێم وایه خاتوو نازه بابان و مینا سامان له ئاستێكی باشدان و هه‌ردووكیشیان لای مامۆستا جه‌نگین وانه‌یان خوێندووه."
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، "لێره‌وله‌وێ چه‌ند فێرگه‌یه‌ك كچانی ده‌فژه‌ن پێ ده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه و به كچانی فێرگه‌ی مهحویشهوه له ئاستی فێرخوازین، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ دا، نازه بابان چه‌ند ساڵێكه ژه‌نیاره و له ئاستێكی باشدایه، هاوكات مینا سامان كه له‌سه‌ر ده‌ستی مامۆستا جه‌نگین فێر بووه، ئێسته له ئاستێكی باشدایه."
له كۆتادا ڕای گه‌یاند، "به‌هه‌موو ژنان ده‌ڵێم له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بن، كاتێك حه‌زێكیان بۆ هونه‌ر هه‌یه یان هه‌ر خه‌ونێكیان هه‌یه، ده‌بێ وه‌ك شاخێك بچنه ژێر باری و هه‌موو قورسی و ئاسته‌نگه‌كانی هه‌ڵبگرن، دڵنیابن پێ ده‌گه‌ن و خه‌ونه‌كانیان به‌دی دێت، هه‌موومان له سه‌ره‌تاوه ڕووبه‌ڕووی قسه و ڕه‌خنه ده‌بینه‌وه، به‌ڵام تێده‌په‌ڕێت."
هاژه باست حه‌مه‌غه‌ریب /27 ساڵه/ له دایكبووی سلێمانییه، قوتابی زانكۆیه له به‌شی ژمێریاری، ماوه‌ی ساڵێكه فێرخوازی ئامێری ده‌فه له فێرگه‌ی مه‌حوی كه فێرگه‌یه‌كی ئه‌كادیمییه و له‌سه‌ر پێشنیاری باوكی چووه و خۆی ئامێری ده‌فی هه‌ڵبژاردووه، خه‌ونی ئه‌وه‌یه له كوردستان گرووپێكی تایبه‌تی ئامێره ریتمییه‌كان دروست بكات كه سه‌رجه‌میان ژنان بن، نزیكه‌ی پێنج ساڵه سه‌رقالێ كاركردنه له‌بواری میدیا.
فێرگه‌ی مه‌حوی، فێرگه‌یه‌كی ئه‌كادیمییه بۆ فێربوونی ئامێره‌كانی ده‌ف و زه‌ڕب و سه‌نتوور و كه‌مانچه و ڤایۆلین و عوود، له شاری سلێمانی كاره‌كانی ده‌كات.