به‌هۆی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، سه‌رۆكی میسر بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ هه‌زاران گیراو ده‌ركرد كه له‌ناویاندا بكوژی خاتوونه هونه‌رمه‌ندێكی تێدایه. ئه‌و بكوژه به گرتنی 25 ساڵ حوكم درابوو.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی، بڕیاری به لێخۆشبوو‌ن بۆ سێ هه‌زار و 157 گیراو ده‌كرد كه به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه سه‌رجه‌میانی ئازاد كرد. له‌ناویاندا بكوژی خاتوونه هونه‌رمه‌ند سوزان ته‌میمی تێدایه كه گۆرانیبێژێكی لبنانییه.
پێگه‌كه زیاتر روونی كرده‌وه، موحسین سوكه‌ری كه ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش بوو، له ساڵی 2008دا به "چه‌قۆ" له ئیمارات له دوبه‌ی سوزان ته‌میمی كوشتبوو، به‌و تاوانه هاته گرتن و له 2010دا به 25 ساڵ گرتن، حوكم درا.
كوشتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌ره، به ده‌سیسه‌ی كه‌سێك بوو به‌ناوی هیشام ته‌ڵعه‌ت كه دۆستی ئه‌و گۆرانیبێژه بوو و هاوكات یه‌كێك له نزیكه‌كانی جه‌مال موباره‌ك كوڕی حوسنی موباره‌ك سه‌رۆكی پێشتری میسر بوو، به‌رانبه‌ر به‌و تاوانه، سوكه‌ری بڕی دوو ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتبوو.
به‌پێی پێگه‌كه، له 2008دا هه‌ردوو تاوانبار به سزای له‌سێداره حوكم درابوون، به‌ڵام له تێهه‌ڵچوونه‌وه‌دا سوكه‌ری به 25 ساڵ و هیشامیش به 15 ساڵ حوكم درابوون.
سوزان ته‌میم گۆرانیبێژێكی لبنانییه و له ساڵی 1977 له لبنان له دایك بووه. خۆی كۆلیجی سه‌یده‌لی "ده‌رمانخانه"ی ته‌واو كردبوو و له ساڵی 1996دا به به‌شداركردنی له به‌رنامه‌ی "ستۆدیۆی هونه‌ر" له لبنان، وه‌ك گۆرانبێژێك هاته ناسین. جیا له تۆماركردنی چه‌ندان گۆرانیی سینگڵ، له 2008دا ئه‌لبوومێكی بڵاو كرده‌وه، وێڕای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی زێڕین، چه‌ندان خه‌ڵاتی تری هونه‌ریی وه‌رگرتبوو.