دوو رۆژ بوو كه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی میسر "رجا جداوی" كۆتایی به وێنه‌گرتنی درامای "لعبه النسیان" هێنابوو كه خۆی و هونه‌رمه‌ند دینا شه‌ربینی رۆڵی پاڵه‌وانێتییان تێدا بینیبوو، كه‌چی هه‌ر ئه‌م به‌یانییه یه‌كشه‌م، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرایه‌وه.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 24ی ئایار هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی داوه، رجا جداوی كه به هونه‌رمه‌ندێكی زۆر گه‌وره‌ی میسر ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌پێی گوته‌ی كچه‌كه‌ی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك رای گه‌یاندووه، دایكی تووشی كۆرۆنا بووه و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
ئه‌میره موختار كه ده‌كاته كچی هونه‌رمه‌ند رجا جداوی، له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی دایكی ئه‌م به‌یانییه تووشی كۆرۆنا بوو له شاری ئیسماعیلییه، هه‌ست به به‌رزبوونه‌وی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌ی كرا، بۆیه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ پشكنین، له‌وێ ئاشكرا بوو كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. بۆیه داوای كرد نزا بۆ دایكی بكرێ تا له‌و نه‌خۆشییه رزگاری بێت.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، هه‌وادارانی جداوی و هونه‌رمه‌ندانی میسر، پێی خه‌مبار بوون له‌كاتێكدا ئه‌و خاتوونه هونه‌رمه‌نده، ته‌مه‌نی سه‌رووی 80 ساڵه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی به‌ره‌و سه‌روو هه‌ڵكشاوه، به‌ڵام تا ئێسته به وزه‌یه‌كی باشه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌رییه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هونه‌رمه‌ند ئیلهام شاهین كه یه‌كه‌م كه‌س بووه له نزیكه‌وه هه‌واڵی نه‌خۆشییه‌كه‌ی پرسیوه، بۆیه بۆ هونه‌رمه‌ندان و هه‌وادارانی جداوی رای گه‌یاند، "جداوی زۆرباشه و ئێسته چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ته‌نیا نزای خێری بۆ بكه‌ن".
رجا جداوی كه هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره‌ی میسر و به نه‌وه‌ی په‌نجاكان هه‌ژمار ده‌كرێت، له ساڵی 1938 له شاری ئیسماعیلییه له دایك بووه، له ناوه‌ندی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌ك ئه‌كته‌ر ناسرایه‌وه، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانی میسر وه‌ك عادل ئیمام، عومه‌ر حه‌ریری، ئه‌حمه‌د راتب و ده‌یان هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌و وڵاته كاری هونه‌ریی كردووه. له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و دراما و شانۆدا وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی رۆڵی بینیوه.